40 په‌رله‌مانتار و دوو وه‌زیر سه‌ربه‌خۆ خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، له‌ كۆى 800 كاندیدى سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، 40 كه‌سیان په‌رله‌مانتارن و دووانیان وه‌زیرین، هه‌ندێكیش له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ كوردن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ى ئاب رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌ راپۆرتێكدا چه‌ند زانیارییه‌كى له‌سه‌ر كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى لیستى حزب و هاوپه‌یمانییه‌كان خۆیان كاندید كردووه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى راپۆرته‌كه‌ نزیكه‌ى 800 كاندیدى سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌ "789" له‌وانه‌ 42 كه‌سیان ئێستا یان پێشتر ئه‌ندام په‌رله‌مان بوون، دووانیش وه‌زیرن.

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌ خولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌م ژماره‌یه‌ى كاندیدى سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌ڵبژاردن نه‌بووه‌. چه‌ندان په‌رله‌مانتاریش له‌و سه‌ربه‌خۆیانه‌ كوردن كه‌ خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ جه‌مال كۆچه‌ر، موسه‌نا ئه‌مین، سه‌ركه‌وت شه‌مس وچه‌ندانى تر.

بڕیاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین