توركمان له‌ حكومه‌تى داهاتوو داواى وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان
حه‌سه‌ن توران سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى ئاشكراى كردووه‌، كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق 17 كاندیدیان هه‌یه‌ و ده‌شڵێ، "ده‌مانه‌وێ له‌ حكومه‌تى داهاتوو چه‌ند پۆستێكى وه‌زاریمان هه‌بێت".

حه‌سه‌ن توران سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى ئه‌یلول لێدوانى بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى داوه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات، یه‌كه‌م جاره‌ توركمانه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنى عێراق به‌ یه‌ك لیست به‌شدار بن.

توران ئاشكراى كردووه‌، 17 كانیدیان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه‌ و هه‌مووشیان له‌لایه‌ن به‌ره‌ى توركمانى و چه‌ند حزبێكى تر پاڵپشتى ده‌كرێن، خۆیشى سه‌رۆكایه‌تى لیسته‌كه‌ ده‌كات.

حه‌سه‌ن توران له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ ئه‌نادۆڵ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، پێكهاته‌ى توركمان له‌ عێراق ده‌یانه‌وێ پۆستى وه‌زارییان له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق هه‌بێت.

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چیت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین