عێراق و توركیا تاوتوێى دۆسیه‌ى تاوانباره‌ توركه‌كان ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ فایق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق له‌گه‌ڵ عه‌لى ره‌زا گوناى باڵیوزى توركیا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێى دۆسیه‌ى ئه‌و توركانه‌یان كرد، كه‌ له‌لایه‌ن دادوه‌رى عێراقه‌وه‌ تۆمه‌تبار كراون و یانیش داواكراون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، فایق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێشوازى له‌ عه‌لى ره‌زا گوناى باڵیۆزى توركیا له‌ به‌غدا كردووه‌ و به‌ یه‌كه‌وه‌ تاتوێى دۆسیه‌ى تاوانباره‌ توركه‌كانیان كردووه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى هاتووه‌، "هه‌ر دوولا تاوتوێى دۆسیه‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان كرد، كه‌ هه‌لگرى ره‌گه‌زنامه‌ى توركین و حوكمدراون و یانیش داواكراون".

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كى زۆر تورك له‌ناو ریزه‌كانى داعش بوون، دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه‌ گیراون و له‌ زیندانه‌كان سزادراون و هه‌ندێكێشیان سزاى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین