حەمە نەزیف قادرى: هەڕەشەکانی ئێران بۆ ترساندنی خەڵک و ناسه‌قامگیرى كورده‌ کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكى باڵاى پاسداران به‌هۆى بوونى هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ى تووند له‌ هه‌رێم ده‌كات. له‌ وه‌ڵامیشدا حه‌مه‌ نه‌زیف قادرى ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسى حدكا ده‌ڵێ، "ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ نوێ نییه‌ و ته‌نیا بۆ ترساندنى خه‌ڵكه‌".

ئەمڕۆ دووشەممە شه‌شى ئەیلول، محه‌مەد پاکپوور بەرپرسی هێزی وشکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران حكومه‌ت عێراق و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان له‌ جووڵه‌ى ئه‌و گرووپانه‌ ئاگادار كرده‌وه‌  كه‌ به‌ "تیرۆریست و دژ به‌ شۆڕشى ئیسلامى" ناویان بدات.

محەمەد پاکپوور لە لێدوانەکەیدا، مەبەستی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتى كوردستانه‌ و ده‌ڵێ، "ده‌بێت حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان رێگه‌ به‌ تیرۆریسته‌كان نه‌ده‌ن  هاموشۆ بكه‌ن و باره‌گا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و جۆرێ له‌ ناسه‌قامگیرى دژ به‌ ئێران به‌رپا بكه‌ن، هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌وا پێچه‌وانه‌ى دراوسێیه‌تى باش و په‌یوه‌ندى چاكى نێوا هه‌ر دوو وڵاته‌یە".

سەبارەت بەو هەڕەشانەى به‌رپرسه‌كه‌ى سوپاى پاسداران، حه‌مه‌ نەزیف ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت، گوتی "هەڕەشەکانی سوپای پاسداران بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی شتێکی تازە نییە، ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەمیشە لەلایەن دامودەزگای سوپای رژێمی ئێرانەوە هەڕەشەی لەسەر بووە، ئەوەی ئێستا باسی دەکات بە خەڵکی دەڵێت دوور بکەونەوە لە بارەگاکان شەڕێکی ده‌روونى بۆ رێکخستووە، زۆرتر بۆ ترساندنی خەڵکە بۆ تۆقاندن و نائاسایشی کوردە پەنابەرەکانە بە گشتی".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌رپرسه‌ى حدكا دووپاتى دەکاتەوە دەڵێت، "ئێمە لە هەموو حاڵەتێکدا هەڕەشەکانی ئێرانی ئیسلامی بە رژد وەردەگرین، بەو مانایەش نییە لەبەرانبەر ئەو هەڕەشانە یاخود ئەو پرۆپاگەندانەی کە بڵاوی دەکەنەوە لەناو خەڵکی هەرێمی کوردستان بێده‌نگ بین".

حەمە نەزیف دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى كوردستان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بێده‌نگ نابن و ده‌ڵێ، "لەو بڕوایەدا نیم خەڵکی کوردستان لەبەرانبەر ئەو هەڕەشانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بێدەنگی بنوێنێت، بە تایبەت لەو پێشێلکارییانەی کۆماری ئیسلامی، ئەو هەڕەشە و گورەشانە زۆرجار خەڵکی مەدەنی بە ئامانج دەگرن، زۆرجار سەروەت و سامان و دەغڵودانی خەڵک دەکەنە ئامانجی سیاسەتە شەڕخوازەکانیان"

له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى حزبى دیموكراتى كوردستان جارێكى تر دووپاتى كرده‌وه‌، كه‌ به‌ر له‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان سه‌ربازی بن، ئامانجێكى سیاسیان هه‌یه‌، حه‌مه‌ نه‌زیف گوتى، "سیاسەتی رژێمی کۆماری ئیسلامی هەموو کات بۆ حەرامسازیی بووە ئەو حەرامسازییە بەشێکی نەگۆڕە لە سیاسەتەکانی رژێمی ئیسلامی ئێران، لە هەموو حاڵەتێکدا کۆمەڵێک سیاسەتیکی رانەگەیێنراو هه‌یه‌، کە زیاتر گوشار بخرێتە سەر کۆمەڵانی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان  بەتایبەتی شەڕێکی ده‌روونى بۆ ئەندامانی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران هه‌یه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین