توركیا و په‌كه‌كه‌ زانیارى جیاواز له‌سه‌ر كوژراوه‌كانى گارا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

بەپێى سەرچاوەیەکى میدیایى نزیک لە پەکەکە، لە شەڕەکەى چیاى گارا لە باشوورى کورستان، 9 سەربازى تورکیان کوشتووە، لە بەرانبەردا، وەزارەتى بەرگریى تورکیاش دەڵێت تەنها دوو ئەفسەرمان کوژراوە.

میدیاکانى نزیک لە پەکەکە، ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕایانگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانەکەى چیاى گارە لە سنوورى ئامێدی، بە لایەنى کەم 9 سەربازى تورکیا کوژراون.

وەزارەتى بەرگرى تورکیا دوێنێ ڕاگەیاندن، لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى (چڕنوكى هەڵۆ2) هێزێکى کۆماندۆى سوپاى تورکیا، لە چیاى گارا لە سنوورى ئامێدى، هێرشیان کردۆتە سەر بارەگاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە)، لە ئەنجامى رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکەدا لەگەڵ هێزەکانى پەکەکە، دوو ئەفسەرى تورکیا کوژراون و چوار سەربازیشیان بریندار بوونە.

دوێنێ چوار شەممە، وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕاگەیاند، لە کاژمێر (2)ى بەیانى لە پێناو پاراستنى ئاسایشى نەوەییاندا هێزێکیان لەسەر چیاى گارا دابەزاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین