ئه‌مریكا دووپات له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رانبه‌ر توركیا ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
نید پرایس گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، باسى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى نوێى ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به توركیا كرد و دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى په‌یوه‌ندیى نێوانیان كرده‌وه.
پرایس باسى له‌وه كرد وڵاته‌كه‌ى چه‌ندان به‌رژوه‌ندى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و كۆتاییهێنان به جه‌نگى سووریا. هه‌روه‌ها گوتیشى، "توركیا هاوپه‌یمانێكى گرنگى ئه‌مریكایه له ناتۆ".
له‌باره‌ى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400 رووسى، كه پێشتر ئه‌مریكا به توندى ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه، نید پرایس دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا وه‌ك خۆى ماوه و له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه نه‌گۆڕاوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌مریكا و توركیا، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نتۆنى بلیكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندى به مه‌ولود چاویشئۆغڵو هاوتا توركه‌كه‌ى بكات.
له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا، چه‌ندان جار گرژیى له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا دروست بوو، له‌وانه دۆسیه‌ى گرتنى قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مریكى له‌لایه‌ن توركیاوه، دۆسیه‌ى شه‌ڕى سوورى و هاوكاریكردنى هێزه كوردییه‌كان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment