ئاماژەکانى زمانى جەستەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن میدیا

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى و سەرۆکى فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، دوو سەرۆکى گەنج و کاریگەرن. بەردەوام لە دیدار و کۆبوونەوەکانیانیدا وەک دوو هاوڕێى زۆر لێک نزیک دەبیندرێن.

پسپۆڕێکى سیاسەتى نێودەوڵەتى دەڵێت، ئەو پەیوەندییە تایبەتەى نێوان هەردوو سەرۆک، متمانەى لە نێوان هەردوولا دروست کردووە، بۆیە ئەو بابەتەى لەپشت کامێراکان باس دەکرێ بێگومان زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو بابەتەى لە پێش ڕاگەیاندنەکان دەیخەنەڕوو.

د. عادل باخەوان، نووسەر و شارەزاى کاروبارى فەرەنسا دەڵێت، پەیوەندیى نێوان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى فەرەنسا لەم چرکەساتەدا دروست نەبووە، مێژوویێکى هەیە. ئەم مێژووە لەسەر ڕێچکەکەى خۆى لاینەداوە و جارێکى تر هەردوو سەرۆک لە (29-8-2021)، نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوە. دوو سەرۆک و کەسایەتیى سیاسى کاریگەر، کە لەسەرجەم بە یەکگیشتنەکانیاندا زیاتر وەکو دوو هاوڕێ دەردەکەون.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا جارێکى تر لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کۆدەبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەى ئەمجارە لە کۆشکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانە کوردستانە نەک ئیلیزێ.

لەسەر پەیوەندیى نێوان هەردوو سەرۆک، د. عادل باخەوان، نووسەر و شارەزاى کاروبارى فەرەنسا ئاماژە بەوەشدەکات، کە پەیوەندییەکى شەخسی و تایبەت لە نێوان ئەم دوو ئەکتەرە دروستبووە، وەک ئەم پەیوەندە وادەکات زۆرجار ئەوەندەى کە تۆ متمانەى کەسیت بە یەکێک هەیە نەتوانی بە وەزیرى دەرەوە یان سەرۆک کۆمار یاخود سەرۆک وەزیرانێکى تر بکەى، بە زمانێکى تر ئەوەى هەردوو سەرۆک بە یەکى دەڵێن لە پشتى پەردەکانەوە، زۆر گرنگترە لەوە کە لەبەردەم کامێراکان باسى دەکەن.

پەیوەندیى نێوان هەولێر و پاریس دواى (2005) چووە قۆناغێکى نوێ و لە ساڵى (2010)وە تاوەکو ئێستا (12) جار سەرۆک و سەرۆک وەزیرانەکانى هەرێمى کوردستان لە کۆشکى ئیلیزێ و لە هەولێر و بەغدا لەگەڵ سەرۆکەکانى فەرەنسا کۆبوونەتەوە.

پێشتر چوار جار نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەتەوە، یەکەمین کۆبوونەوە لە (2-12-2017)دا بوو لە کۆشکى ئیلیزێ، ئەوەش کاتیک حکوومەتى عێراق گەمارۆى بەسەر هەرێمى کوردستاندا سەپاند بوو، بەڵام نێچیرڤان بارزانى توانى گوشاروگەمارۆکانى سەر هەرێمى کوردستان نەهێڵێت.

کۆبوونەوەکەى نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن، پێنجەم دیدارى نێوانیان دەبێت لە ماوەى چوار ساڵ دا.  

سەبارەت بە ساتى هاتنى سەرۆک کۆمارى فەرەنسا بۆ هەولێر، د. بارزان جوهەر، مامۆستاى زانکۆ و شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، کاتەکەى زۆر گرنگە، ئەویش بە هۆى ئەو هەموو ئەم ڕووداوانەى کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەیە، لەوانە ئەفغانستان، هەروەها ئەو تەنگەتاویە سیاسى و ئابوورى و سەربازییەى ئێستا لە ناوچەکە هەیە، هاتنى ماکرۆن دەبێتە هۆى ڕەواندنەوەى ئەو پێشبینانەى کە پێانوایە بارودۆخى عێراقیش وەک ئەفغانستانى لێدێت.

شێوازی پرۆتۆکۆڵى پێشوازیکردن لە ئیمانوێل ماکرۆن لە هەولێر، دەنگدانەوەى زۆرى هەبوو لە ڕاگەیاند ناوخۆیی و جیهانییەکانیش، بەتایبەت شێوازى هەڵسوکەوتکردنى نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، لەسەر ئەوە د. بارزان جەوهەر دەڵێت، لە سیاسەتدا زۆرجار جگە لەو وتانەى لە نێوان دوو سەرۆک پێشکەش دەکرێت، شارەزایانى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پشت بە خوێندنەوەى زمانى جەستە و هەڵسوکەوتى سەرۆک و سەرکردەکان دەبەستن، بۆیە دەبینین لەڕووى زمانى جەستەوە گەرموگوڕییەکى زۆر بە ئیمانوێل ماکرۆنەوە دیار بوو لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ئەمەیش ئەوەى لێدەخوێندرێتەوە کە داهاتووى پەیوەندییە سیاسییەکانى فەرەنسا و کوردستان دەچێتە قۆناغێکى ترى گرنگەوە، وە هەرێمى کوردستان پێگەیەکى گرنگى لە سیاسەتى ستراتیژیى فەرەنسا هەیە، بە گوێرەى ئەو هەڵسوکەوتانەکەى سەرۆک ماکرۆن لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى کردى، وەک شێوەى باوەشلێکدانیان و سواربوونیان لە ناو یەک ئۆتۆمبێل و کۆمەڵێک ئاماژەى جەستەیی ترى گرنگ.

س: رووداو ــ کوردستانtv

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە