د.به‌شیر حه‌داد: نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه
نوچه‌نێت
د. به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى شوبات ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى لێدوانێكى به‌شیر حه‌دادى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "نزیكبوونه‌یه‌كى زۆر له تێڕوانینى هه‌ولێر و به‌غداد هه‌یه و دانوستاندنه‌كانى شاندى هه‌رێم و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان راشكاوانه و شه‌فاف و رژد بووه".
له هه‌مان لێدوان جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق باس له‌وه ده‌كات هه‌رێمى كوردستان ته‌واو زانیارى و ژماره‌كانى به حكومه‌تى عێراقداوه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه و به‌رهه‌مدار له‌نێوان هه‌ردوو دیوانى چاودێرى دارایى عێراق و هه‌رێم به‌ڕێوه‌چووه.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى به‌شیر حه‌داد دووپاتى ده‌كاته‌وه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان به ده‌ستوور، به‌رده‌وامبوونى گفتوگۆكان بنه‌ماى گرنگن بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌كان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment