بۆ جارى دووه‌م كورد پاڵپشتى مسته‌فا كازمى ده‌كات؟
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
له‌سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌ران ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، له‌دواى ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وتنه دانوستاندن بۆ دانانى شوێنگره‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى، به‌ڵام دواى ره‌تكردنه‌وه‌ى چه‌ندان كاندید ئینجا له‌كۆتایى مانگى نیسانى 2020 له‌سه‌ر كاندیدكردنى كازمى كۆك بوون، كه ئه‌و كات مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق بوو.
به‌ر له هه‌موو پێكهاته‌كان كورد له‌سه‌ر ئاستێكى زۆر باڵا پاڵپشتى مسته‌فا كازمى كرد. ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تاى مانگى ئایارى ساڵى 2020 مسته‌فا كازمى له په‌رله‌مان متمانه‌ى به‌ده‌ست هێنا. ئێستایش وێراى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى به راشكاوى باسی له‌وه نه‌كردووه جارێكى تر به نیاز بێت خۆى كاندید بكاته‌وه، به‌ڵام رۆژ له‌دواى رۆژ بابه‌تى ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى كازمى له راگه‌یاندنه‌كان زه‌قتر ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت ئامانجى سه‌ره‌كى كازمى له به‌ستنى كۆنگره‌ى به‌غدا له كۆتایى مانگى رابردوو بۆ ئه‌وه بوو خۆى بۆ ویلایه‌تى دووه‌م ئاماده بكات. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه‌ى دوێنێى كازمى بۆ ئێران بۆ هه‌مان ئامانج بووه.
ئه‌گه‌ر كازمى دووباره بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید بكرێـت
كورد مه‌رجى بۆى ده‌بێت
چاودێرانى سیاسى باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مجاره دانانى سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه ئاسان نابێت، لێره‌یشدا كازمى وه‌ك بژارده‌یه‌كى گونجاو ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. له ماوه‌ى رابردوودا زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه كازمى له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و موقته‌دا سه‌در پاڵپشتى ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش چانسى كاندیدكردنه‌وه‌ى به‌هێزتر ده‌بێت.
په‌رله‌مانتارانى كورد له‌سه‌ر بابه‌تى دووباره پاڵپشتیكردنى كورد له كازمى بۆچوونى جیاوازیان هه‌یه، له‌وانه هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "سه‌ره‌تا سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه كاندید ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێـت كوردیش بۆچوونى له‌سه‌ر باش بێت، سەبارەت بە کازمی دیارە کازمی بۆ کاتێکی دیاریکراو بوو، شیعه نه‌یانتوانى له‌سه‌ر كاندیه‌كانى تر رێكبكه‌ون، دواجار له‌سه‌ر كازمى رێككه‌وتن. ئایا ئه‌مجاره‌یش شیعه‌كان كازمى كاندید ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه جارێ دیار نییه، سه‌باره‌ت به كورد لە رابردوویش کورد پشگیری کازمی کردووە، بۆ سەرۆک وەزیران رەزامەند بوو. ناتوانین بە دەنگی هەموو کورد قسە بکەین بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کورد پشگیری کازمی کردووە".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا له به‌شێكى لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت، هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى كرد و باسى له‌وه كرد كازمى له كاتێكدا بووه سه‌رۆك وه‌زیران كه كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى قووڵ له عێراق هه‌بوو، له‌وانه خۆپیشاندان، په‌تاى كۆرۆنا، دابه‌زینى نرخى نه‌وت، چه‌ندان قه‌یرانى تر كه "ناتوانرێت بگوترێت كازمى هه‌موویانى چاره‌سه‌ر كرد". پێشیوایه بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت ده‌بێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه لایه‌نێكى سیاسى به‌هێز پاڵپشتى بكات.
سه‌لیم شوشكه‌یى په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باسى له‌وه كرد پێشبینى ده‌كات كورد جارێكى تر متمانه به مسته‌فا كازمى بداته‌وه، به‌ڵام به گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و جاره كورد مه‌رجى ده‌بێت، سه‌لیم شوشكه‌یى گوتى، "من پێموایە كورد پشتیوانی كازمى دەکات، بەڵام رەنگە کۆمەڵێک مەرجیشی بۆ دا‌نێت بۆ نموونە بەردەوام بێت لە ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیار دیناره، چارەسەرکردنی کێشەکان لە ناوچە دابڕاوەکان. جیا له‌مه‌یش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه كه پێکهاتەی حکومەتی نوێ چۆن دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی كورد تەماشای بەدیلی کازمیش دەکات ئەگەر باشتر هەبێت لەو رەنگە ئەو کات بڕواناكه‌م بڕیاری پاڵپشتیکردنى بەردەوام بێت".
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتووى ئیسلامى كه دوو خوله له په‌رله‌مانى عێراقه، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد هێشتا زووه باس له مه‌سه‌له‌ى كاندیدكردنى هه‌ر كه‌سێك بكرێت، جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، "لەو بڕوایەم دەبێت هیچ وه‌ڵامێکی یەکلاکەرەوە پێشوەختمان نەبێت، کە پشتیوانی كێ دەکەین یاخود نا. هه‌ر كه‌سێك بێت لەگەڵی دانیشین، چیمان دەوێت لە چوار ساڵی داهاتوودا و پشتیوانی داواکاری ئێمە دەکات یاخود نا، ئەو کات دەبێ بڕیار بدەین. لە ئێستادا ناکرێت بەکوێریی بڵێین بەڵێ پشتیوانی دەکەین یاخود نا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment