ئیمارات باڵیۆزى ئیسرائیل بانگ دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتى کاروباریى دەوڵەت بۆ کاروباریى هەماهەنگى نێودەوڵەتى ئیمارات جێگرى باڵیۆزى ئیسرائیلى بانگ کردووە، سەرکۆنەى هێرشەکانى سەرقەتەرى پێ راگەیاندووە، جەختى لەسەر ئەوەش کردۆتەوە، ئاسایشى قەتەر، بەشێکە لە ئاسایشى ئەنجوومەنى هاریکارىى کەنداو.

ئەمرۆ هەینى (2025/9/12) ئاژانسى (وام)ى ئیماراتى بڵاوى کردەوە، ریم بن ئیبراهیم هاشمى، وەزیرى دەوڵەت بۆ کاروبارى هەماهەنگى نێودەوڵەتى دەیڤید ئەحەد هورساندى، جێگرى باڵیۆزى ئیسرائی لە وڵاتەکەى بانگ کردووە، ریم بە توندى هێرشەکەى ئیسرائیلى سەرکۆنە کردووە و بە ئامانجگرتنى قەتەرى بە پێشێلکاریى و ترسنۆکانە بە باڵیۆزى ئیسرائیل راگەیاندووە.

سەبارەت بە لێدوانەکانى بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانى، ئیسرائیل وەزیرى دەوڵەت بە دەیڤدى راگەیاندووە، ئەو لێدوان و هێرشانە پێشێلکارییەکى ئاشکرایە بۆ سەر قەتەر و دەستدرێژى مەترسیدارە بۆ سەر یاسای نێودەوڵەتى و پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵۆزکردنێکى نابەرپرسانەیە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیرى هەرێمى و نێودەوڵەتى دەکات.

ئەو وەزیرەى ئیمارات جەخى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە ئاسایش و سەقامگیرى قەتەر بەشێکى دانەبڕاوە لە ئاسایش و سەقامگیرى ئەنجوومەنى هەماهەنگى وڵاتانى کەنداو، هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانى کەنداو، دەستدرێژییە بۆ سەر سیستەمى ئاسایشى هاوبەشى کەنداو. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کردووە، ئەو ئاراستە دوژمنکاریی و هەراسانکردنە دەرفەتى بەدیهێنانى سەقامگیرى لەدەست دەدات، ناوچەکە بەرەو ئاراستەیەکى زۆر مەترسیدار دەبات، واقیعێک درووست دەکات، کە ناکرێت لێى بێدەنگ بین، یاخود قبووڵى بکەین.

رۆژى (2025/9/9) ئیسرائیل هێرشێکى فراوانى کردە سەر قەتەر بە ئامانجى لێدان لە سەرکردەکانى بزووتنەوەى حەماس، ئەو هێرشە ناڕەزایى توندى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى لێکەووە.

ئیمارات یەکەم وڵاتانەى بوو لە (2020) بە چاودێرى ئەمەریکا رێککەوتنى ئیبراهیمى بۆ ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ کرد، ئەو رێککەوتنە بووە هۆى ئاساییکردنەوەى پەیوەندی ئابووریى و بازرگانى و دیپلۆماسى و کلتووری، لە (2023) رێککەوتنى هاوبەشى گشتگیرى ئابووریان بە ئامانجى فراوانکردنى بازرگانى و گەیشتن بە بازاڕەکان واژۆکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین