سەرۆکى ئەمەریکا لەسەر هێرشەکانى ئیسرائیل لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى قەتەر کۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی قەتەر لە نیویۆڕك كۆدەبنەوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆ بکەن سەبارەت بە هێرشەكەی چەند رۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر.

ڕۆژی هەینی (2025/9/12) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نیویۆڕك پێشوازی لە محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ بکات، هاوکات سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا بۆ نموونە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان گفتوگۆی سەرەكی كۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی قەتەر، هێرشەكەی ئیسرائیل دەبێت بۆ سەر قەتەر، لە لایەکی ترەوە گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی جەنگی فەڵەستین و ئیسرائیل و چەند بابەتێكی تری گرنگ تاوتوێ دەکرێن.

رۆژی سێشەممەی رابردوو (2025/9/9) ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەوە هێرشی كردە سەر باڵەخانەیەك لە دەوحەی پایتەختی قەتەر كە شاندی دانووستاندنكاری بزووتنەوەی حەماس بۆ کۆبوونەوە لەوێ ئامادەبوون، هەر زوو دوای هێرشەکە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، "سەرجەم ئەندامانی شاندەکەیان بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین