رێبوار بابكه‌یى: به‌ریتانیا خواستى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دوێنێ چوارشه‌ممه 15ى ئه‌یلوول نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته له‌نده‌ن و بڕیاره سه‌ردانه‌كه‌ى سێ رۆژ بخایه‌نێ، له‌سه‌ر گرنگى ئه‌و سه‌ردانه د. رێبوار بابكه‌یى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەریتانیا گرنگى سیاسی و دیپلۆماسى و ستراتیژی خۆی هەیە. بەریتانیا وڵاتێکی گەورەیە ئەندامی هەمیشەییە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پاڵپشتی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ رەوتی دیالۆگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق خۆی لە خۆیدا پاڵپشتییەکی سیاسی گەورە دەبێت جێگەی خۆی دەگرێتەوە".
جیا له گرنگى سیاسى رێبوار بابكه‌یى پێیوابوو به‌ریتانیا گرنگییه‌كى ئابووریشى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، چونكه ئه‌و وڵاته چه‌ندان كۆمپانیاى هه‌یه له عێراقدا به تایبه‌تى له كه‌رتى وزه كار ده‌كه‌ن. رێبوار بابكه‌یى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "هەڵبەت لە رووی دیپلۆماسیشەوە کاک نێچیرڤان بارزانی لە ئاستی باڵاوە پێشوازی لێدەکرێت دیدار و میتینگەکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەبێت ئەمەش بۆخۆی دەستکەوتی دیپلۆماسی دەبێت. دەتوانین بڵێین تەواوکردنی ئەو لێکتێنەگەیشتنانە کە لەماوەی رابردوو لای بەریتانیا گەڵاڵە ببوو".
پێشبینى ده‌كرێت سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات
هه‌روەها ڕێبوار بابکەیی باسى له‌وه كرد هه‌رچه‌نده پێشتر به‌ریتانیا هه‌ڵوێستى نه‌رێنى بووه، به‌ڵام ئێستا دووپات له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه، رێبوار بابكه‌یى گوتی، " له راستیدا ئێستا بۆچوونی بەریتانیا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لە ساڵی 2017 لە مەسەلەی ریفراندۆم و پاڵپشتی رۆڵێکی نێگەتیڤی هەبوو، هەروەها بەریتانیا رۆڵێکی نەرێنیشی هەبوو لە دەرچوواندنی ئەو بەیاننامەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە سەبارەت بە 16 ئۆکتۆبەرەوە دەرچوو. هۆكارى هه‌ڵوێستى ئه‌و كاتى به‌ریتانیا ئه‌و بەرژەوەندییە سیاسیانە بوو کە له عێراق هه‌یبوو، بۆیە لەبەر ئەوە هەڵوێستی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بوو، بەڵام ئێستا پێموایە گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە بەریتانیا دەیەوێ پەیوەندییەکانی بەرەو پێشتر ببات دەیەوێت په‌یامێك به سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کورستان بدات کە بەریتانیا لێرە بە دواوە باشتر کار لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان دەکات لێکتێگەیشتنی باشتری هەیە بۆ دۆزی رەوای کورد و هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو پەیوەندییە دپلۆماسییە ئێستا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و لەلایەن ئەوانیشەوە لەماوەی رابردوودا هەبووە بەرانبەر هەرێمی کوردستان. من پێموایە بەرپرسی باڵا لەئاست سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ئایندەدا سەردانی عیراق و هەرێمی کوردستانیش دەکات"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment