پارتى: ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌ستمان له شه‌ڕه‌كان هه‌بووایه په‌كه‌كه بارودۆخى خراپتر ده‌بوو
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى شوبات هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکه" له راگه‌یاندراوێكیدا پارتى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات ره‌زامه‌ندى به توركیا داوه تا هێرش بكاته سه‌ر چیاى "گاره"
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كه‌جه‌كه هاتووه "ناوچەى گارە زۆر لە سنووری تورکیا دوورە و لە ناو باشووری کوردستاندایە. هەموو کات لە دژی گارە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراوە. ئەوە یەکەمجارە لە عەرزەوە سەربازیان نارد و دەستیان بە جموجوڵی داگیرکەری کرد. بێگومان بۆئەوەى جوڵەیەکی داگیرکەری لە دژی گارە ئەنجام بدرێت، دەبێت رێگاپێدان و پەسەندکردنی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە هەبێت"
پارتى بۆ په‌كه‌كه:
ئێوه شه‌ڕتان پێناكرێت ئێمه چ تاوانێكمان كردووه
له وه‌ڵامدا مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى داوه و تێیدا هاتووه، "وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەو قسە و تۆمەتە بێ بنەمایانە، جەخت لەوە دەكەینەوە كە پارتی هیچ پەیوەندیی بە ناكۆكی و گرژییەكانی نێوان ئەو دوولایەنەوە نییە. لە ڕاستیدا، ئەوە پەكەكەیە كە دەستی سوپای توركیای ڕاكێشاوەتە ناو هەرێم و ئاڵۆزی و تێكدان و ناسەقامگیری بۆ هەرێم گواستووەتەوە. كە پەكەكە شەڕی توركیای لەناو خاكی توركیادا نەكردووە و بەردەوام لە هەڵاتندایە و خەڵكی تر بە دوای خۆیدا ڕادەكێشێت، پارتی چ تاوانێكی كردووە؟"
له‌به‌شێكى تردا راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌ى پارتى هاتووه، پارتى په‌یوه‌ندى به شه‌ڕى توركیا و په‌كه‌كه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت گوته‌بێژى پارتى دووپاتى ده‌كاته‌وه بێلایه‌نبوونى پارتى وایكردووه په‌كه‌كه زیاتر خۆى رابگرێت، بۆیه ده‌ڵێ، "پەکەکە خۆی باش دەزانێ کە ئەگەر پارتی بە ڕاستی دەستی لەو شەڕانەدا هەبووایە، پەکەکە لە دۆخێکی خراپتردا دەبوو"
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى توركیا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیان بۆ سه‌ر چیاى گاره به‌ناوى "چڕنوكى هه‌ڵۆ2" ده‌ستپێكرد.



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment