داود ئۆغلۆ: ئامادەم پاڵپشتی ئاكپارتی بكەم تورکیە

نوچە نێت

ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە، راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنم، بەڵام ئەگەر پارتی دادوگەشەپێدان داوای هاوكاریم لێ بكات تا كۆتایی هاوكاری دەكەم.

رۆژی شەممە (21/ كانوونی یەكەم/2024) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی پارتی ئایندە رایگەیاند، من لە پارتی دادوگەشەپێدان جیا نەبوومەتەوە، ئەوان دەستبەردانی بنەماكان بوونە، ئەگەر حكومەتی ئاكپارتی هەنگاوی درووست بگرێتەبەر ئەوە پاڵپشتی حكومەت دەكەم.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئۆغلۆ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، بەگوێرەی ئەو پرەنسیپانەی سەرەتا دەژیم، هەرچەندە دادوگەشەپێدان دەستبەردارییان بووە، بەڵام من تا ئێستا پێیانەوە پابەندم.

سەبارەت بە جیانەبوونەوەشی گوتی، من كە دەڵێم جیانەبوومەتەوە لە ئاكپارتی، مەبەستم ئەوە نییە كە لە جەماوەری ئاكپارتی جیانەبوومەتەوە، مێژووی ئەو جەماوە دەگەڕێتەوە بۆ (28)ی شوبات، لە هەموو هەڵوێستێك كە پارتی دادوگەشەپێدان بۆ پرەنسیپەكانی دەگەڕێتەوە، من پاڵپشتیان دەكەم.

دەربارەی ئەوانەی دەڵێن، داودئۆغلۆ لە سیاسەت پرەنسیپی نییە گوتی، كاتێك بە ئۆزگور ئۆزیل و ئەردۆغان دەگەم، ئەوە ئاسایی بوونەوەیە، بۆچی ئاساییبوونەوە نەبێت، كە من پەیوەندیم لەگەڵ جەماوەر نەپچڕاوە و هەرگیزیش ئەوە ناكەم. بەڕای چاودێرانی سیاسی دادوئۆغلۆ بەو پەیامە نوێیەی گڵۆپی سەوزی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ پارتی دادوگەشەپێدان هەڵكرد.

داودئۆغلۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەو، سەرەڕای ئەوەی لە ئۆپۆزسیۆنم، بەڵام لەپێناو ناوبانگی توركیا پاڵپشتی هەنگاوە گونجاوەكانی حكومەتی توركیا دەكەم.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنیش داود ئۆغلۆ رەخنەی لە لێگرتن لە پرسی سووریا، گوتیشی، لە دۆسیەی سووریا پاڵپشتی حكومەتی توركیا دەكەم، هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بەرانبەر سووریا هەڵەیە، توركیا بە درێژایی ئەو ماوەیە باجی زۆر دەدات. دەربارەی سووریاش گوتی، پێویستە كۆمەڵگەی سووریا بەها مۆدێرن و ئیسلامییەكان بە باشترین رێگە وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین