کێشە دەکەوێتە نێوان سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکی پارتی زەفەر تورکیە

نوچەنێت

لە نێوان سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکی پارتی زەفەر تادێت گرژییەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن و هەریەکە و بە تۆمەتەێک یەکتری تۆمەتبار دەکەن، داودئۆغڵو دەڵێت، "ئومیت ئۆزداغ ڕێنمایی لە موساد وەردەگرێت."، ئۆزداغیش دەڵێت، "داودئۆغڵو ناپاکی لەگەڵ دەنگدەرانی جەهەپە دەکات و ڕووی لە ئەکپارتی کردووە."

ئەمڕۆ سێشەممە (2025/11/4) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، کێشەی نێوان ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە و ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەر گەورە دەبێت. 

لەدوای دەنگۆی گەرانەوەی داودئۆغڵو بۆ نێو ئەکپارتی، ئۆزداغ لە لێدوانێکیدا داودئۆغڵو تومەتبار دەکات بە خیانەتکردن لە دەنگدەرانی جەهەپە و دەڵێت، ئێوە بەدەنگدەری جەهەپە چوون بۆ پەرلەمان و ئێستاش ڕووت لە ئەکپارتی کردووە. لەبەرامبەردا داودئۆغڵو وەڵامی ئۆزداغ دەداتەوە و رایگەیاند، ئێوە خۆتان لە بەرنامەیەکدا گوتتان کار لەگەڵ موساد دەکەین، تۆ لەلایەن موسادەوە ڕێنمایی وەردەگری، شەرم ناکەن ڕەخنە لە من دەگرن.

سەرۆکی پارتی زەفەر ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، "تۆ لە سیاسەتدا هیچ شتێک نیی، ئەگەر بچووکترین بوێریت هەیە وەرە با لە بەرنامەیەکدا دیبەیت بکەین."

لەدوای ئەوەی هەریەک لە ئەحمەد داودئۆغڵو و عەلی باباجان لە کۆبوونەوەی دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان تۆوقەیان کرد، ئەمەش بووە هۆی ڕەخنە و کاردانەوەیەکی زۆر لەسەر ئەم دووانە دورست کردووە، ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە خیانەتکردن لە پارتی جەهەپە ناوی بردوو و دەنگۆی گەرانەوەیان بۆ نێو ئەکپارتی بڵاوبووەوە.

هەروەها لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو پرسیارەک ئاراستەی سەرۆکی پارتی ئایندە کرا و گوتیان ئەگەر داوات لێبکرێت ببیە جێگری سەرۆکایەتیی دەیکەی؟، لە وەڵامدا داودئۆغڵو گوتی، "ئەگەر پێویست بکات من دەیکەم وەک هاونیشتیمانییەکی ئەو نیشتیمانە، ئەگەر داوا بکەن تورکیا لە دۆخێکی خراپە و ئابووری وڵات لە دارمانە پێویست بە نیشانەی ڕەمزی ناکات و من درێخی لێناکەم." ئەو لێداوانەی گومانەکانی بۆ گەرانەوە نێو ئەکپارتی زیاتر کرد.

ئەوەی گومانەکانی لەسە ئەم دوو ئەندامانەی پێشووی ئەکپارتی زیاتر کردووە، لە بەرنامەی تایبەتی (29)ـی تشرینی یەکەم بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی تورکیا بەشداریکردنی عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیڤا و ئەحمەد دوادئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە بوو لە ریزی پێشەوەی میوانان، بەڵام بانگهێشتی سەرۆکی مەهەپە و هاوسەرۆکانی دەم پارتی نەکرابوو.

جێگەی باسە، هەریەک لە عەلی باباجان و ئەحمەد داودئۆغڵو  لەدوای دەستلەکارکێشانەوەیان لە ئەکپارتی هەریەکەیان بەجیا پارتێکی نوێیان دامەزاند، وەک دوو پارتی ئۆپۆزسینی تورکیا لە دژی ئەکپارتی بەشداری هاوپەیمانی میللەتیان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین