موحسین فه‌خرى زاده له لایه‌ن رۆبۆتێكه‌وه كوژراوه
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى له راپۆرتێكیدا ورده‌كاریى كوشتنى موحسین فه‌خرى زاده ئاشكرا ده‌كات، كه له 27ى مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2020 له نزیك تاران كوژرا.
رۆژنامه‌كه زانیارییه‌كانى له چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى و ئیسرائیلى و ئێرانى وه‌رگرتووه، ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، كه هیچ بكوژێك له كوشتنى فه‌خرى زاده به‌شدار نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ئێران به رۆبۆتێكه‌وه كوژراوه.
رۆبۆته‌كه له‌گه‌ڵ چه‌كێكى جۆرى پێشكه‌وتووى FN MAG ى به‌لجیكى به‌ستراوه و له رێگه‌ى مانگى ده‌ستكرده‌وه كارى كردووه، تواناى هه‌بووه له یه‌ك خوله‌كدا 600 فیشه‌ك بته‌قێنێ. كێشى ته‌واوى چه‌ك و رۆبۆته‌كه یه‌ك تۆن بووه، بۆیه به پارچه پارچه‌یى ره‌وانه‌ى ناو ئێران كراوه و دواتر له‌ناو ئێران به‌ستراوه‌ته‌وه.
رۆبۆته‌كه له‌ناو پشتى پێكابێكه‌وه دانراوه، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌یش بۆمبرێژكراوه بۆئه‌وه‌ى له‌دواى ئۆپراسیۆنه‌وه له دووره‌وه بته‌قێنرێته‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه نه‌درێت. سه‌باره‌ت به كوشتنه‌كه‌یش باس له‌وه ده‌كرێت كه‌متر له یه‌ك خوله‌كى خایاندووه و ته‌نیا 15 فیشه‌ك ته‌قێندراوه. كۆى پلانه‌كه‌یش ساڵێكى خایاندووه، چونكه له كۆتایى 2019 وه كارى له‌سه‌ر كاراوه.
فه‌خرى زاده به باوكى پرۆگرامى ئه‌تۆمى داده‌نرا، له ساڵى 2018 له كۆنگره‌یه‌ك یه‌كه‌م جار بنيامین نتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیسرائیل ناوى هێنا و گوتى، "ئه‌و ناوه‌تان له‌بیر بێت!" ئێران ئیسرائیل به كوشتنى فه‌خرى زاده تۆمه‌تبار ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment