دیپلۆمات و جەنگاوەر
د. عومەر نورەدینی
بە درێژایی مێژوو لە دەوڵەتداری و بونیاتنانی پەیوەندی لەنێوان دەوڵەتان و گەل و نەتەوەکاندا، لە ململانێیه نێودەوڵەتییەکان و بەلاداخستنیاندا دوو کارەکتەری سەرەکی رۆڵی گەورەیان هەبووە، ئەوانیش (دیپلۆمات و جەنگاوەر)ن، لەو مێژووەدا زیاتر جەنگاوەر و سەرباز وەک هێما بۆ هێزی سەربازی رۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەبووە، بەڵام ئەگەر ئەوەی بە تفەنگ و خوێنی جەنگاوەر بەدەست دەهێنرێ لە رێگەی دیپلۆماتی پیتۆڵ و شارەزاوە نەپارێزرێ و سەرمایەگوزاری پێوەنەکرێ ئەوا رەنج بەخەسار و گەنج بەهەدەردەچێ، لە جیهانی دیجیتاڵی ئەمڕۆدا رۆڵی دیپلۆمات وەک هێما بۆ هێزی نەرم و توانای عەقڵی و سامانی هزری و سەرمایەی زمان و دیالۆگ ئەگەر لە هێزی سەربازی و جەنگاوەر زیاتر نەبێ ئەوا بێشک کەمتر نییە.
.jpg)
یەکێک لەو قوڵاییە ستراتیژییانەی کە قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە رۆژی لەدایکبوونیەوە تاوەکو ئەمڕۆ بۆ مانەوە و گەشەپێدانی خۆی هێزی لێ وەرگرتووە و لێی وەردەگرێ، بریتییە لە پشتیوانی و پێگەی نێودەوڵەتی و پەیوەندیی دەرەکی زیندووفراوان و چەسپاو، لەم کایە گرنگەی سیاسەتدا نێچیرڤان بارزانی نموونەی دیپلۆماتی رچەشکێن و بزێو و بونیاتنەرە و خاوەن بەرهەمە، دیپلۆماسیەتی ئەو لە رووی داڕشتن و سرووشت و ناوەڕۆک و فۆرمدا خاوەن چەندین تایبەتمەندیی خۆیەتی لەوانە؛ فرەئاڕاستەیی و هاوسەنگخوازی، جوڵان لە کاتی گونجاودا، لایەن بوون و ئامادەیی هەرێمی کوردستان لە پرسەکانی ئاشتی و جەنگدا، ریالیستانە لە ئامانج و ئایدیالیستانە لە هەڵوێست نواندندا، گۆڕینی تەنگەژە بۆ هەل و دەرفەت، بنیاتنان و خۆبەرهەمهێنانەوە، نەرم و قایم، راستگۆ و متمانەدار، بەرژەوەندی و جوڵە و کاری هاوبەش.
ئەم جۆرە دیپلۆماسییە کاریگەریی گەورەی هەبووە لە مانەوەی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی تەنگەژە و قەیرانەکان و ئەو ئاڵنگاری و هەڕەشە و مەترسییانەی رووبەڕووی بوونەتەوە بەتایبەتی لە کاتی شەڕی داعش و رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و سەردەمی پەتای کۆرۆنا، ئەو کاتەی بەهۆی سیاسەتی تائیفی بەرچاوتەنگ و جیاوازیخواز لە ساڵی 2017 گەمارۆی ئابووری و زەمینی و ئاسمانی بەتووندی لەسەر هەرێمی کوردستان پیادەکران، زۆربەی دەرگە و پەنجەرەکانی بە روودا داخران و هەست و بۆنی خنکان سەرتاپای وڵاتی گرتبووەوە، کارامەیی دیپلۆماسیی نێچیرڤان بارزانی هەموو ئەو گەمارۆیانەی شکاند و هەست و بۆنی خنکانی گۆڕی بۆ هەست و بۆنی ژیان و مانەوە و هەڵساندەوە.
ئێستا سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتی بەریتانیا، جۆر و ئاستی دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ئەنجوومەنی لۆردەکان، ئەڵقەیەکی دیکەی بەهاداری ئەو زنجیرە چالاکییە دیپلۆماسیەیە کە لە ماوەی ئەمساڵدا ئەنجامی داون و پێدەچێ لە ئایندەدا ئەڵقەی دیکەشی بەدوادابێ، دەبێ هەموومان دان بەو راستیەدا بنێین کە بەریتانیا بەئاسانی و هەروا لە خۆوە بەمشێوە شایستە و رەونەقدارە پێشوازی لە سەرۆکی هەرێم ناکات، بەڵکو ئەمە دەرهاویشتەی لێکدانە و هەڵسەنگاندن و پرۆسەی لە بێژنگدانێکی ورد و هەمەلایەنەیە، نیشانەی بوونی گۆڕانکارییەکی پۆزەتیڤە لە سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، گرنگە ئەم گۆڕانکارییە بەجێ نەهێڵدرێت و کاری لەسەر بکرێ لە رێگەی گەڕان بەدوای وەڵامی چەند پرسیارێکدا؛ چی وای لە بەریتانیا کرد پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر بکات و بەمشێوازە و لەم ئاستەدا پێشوازی لە سەرۆکی هەرێم بکات؟ دەبێ چی بکرێ بۆ ئەوەی ئەم دیدار و کۆبوونەوانە ببنە مایەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هێنانەدی بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوولا؟ چی لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە بیکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لەندەن بەباشی بمێننەوە؟ روانگە و ئاڕاستە و توخم و رەگەزی نوێ لە سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا بەرامبەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چین و هەرێمی کوردستان چۆن دەتوانێت خۆی لەگەڵیان بگونجێنێت؟
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment