کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی پلانەکانی بۆ 2030 ئاشکرا کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای تۆتال ئێنێرجی فەرەنسی، لە پێناو کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیس بوونی ژینگەو گۆرانی کەشوهەوا، پلانەکانی بۆ 2030 ئاشکرا کردوو و دووپاتیکردەوە تا ئەو کاتە ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی دژە ژینگە بە رێژەی ٪40 کەمدەکەنەوە

باتریاک بویانیە، سەرۆکی کۆمپانیای تۆتال ئێنێرجی فەرەنسی لە لێدوانێکی تایبەتدا، پلانی کۆمپانیایەکی بۆ سیاسەتی سفر کاربۆنی تا 2050 ئاشکرا کرد.

باتریاک بویانیە وتی" بەراورد بە ساڵی 2015، کۆمپانیای تۆتال ئێنێرجی تا ساڵی 2030 ڕێژەی ٪40ــی بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن کەمدەکاتەوە"

لەبارەی گەیشتن بە ئامانجی سفر کاربۆنی تا ساڵی 2050، بویانیە وتی" سیاسەتی بازرگانی کۆمپانیاکەمان پێوەستە بە بنەما ستراتیژیەکانی ڕێککەوتنامەی پاریس، بۆ ئەو مەبەستە لەسەر دوو خاڵ و بنەمای سەرەکی کار کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن دەکەین"

هەروەها وتیشی" ئێمە خاوەن کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت و پاڵاوگەی پاڵاوتن و وێستەگی بەرهەمهێنانی کارەباین  لە ڕێگەی گازی سروشتیەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش خاوەن بەرپرسیارەتی تەواوین بۆ پاراستنی ژینگە، بۆیە بڕیارمان دا تا ساڵی 2030،ڕێژەی ٪30ــی بەرهەمهێنانی گازی دژە ژینگە کەمبکەینەوە".

سەبارەت بە رێژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە لایەن کۆمپانیای تۆتاڵەوە، باتریاک بویانیە ئاشکرا کرد" ساڵانە ئێمە بەرپرسیارین لە بەرهەمهێنانی 40 ملیۆن تۆن گازی دژە ژینگە، ئامانجمانە ئەو ڕێژەیە تا 2030 بۆ تەنیا 25 بۆ 30 ملیۆن تەن کەمبکەینەوە".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین