عێراق و فەرەنسا ڕێککەوتنێێکی 27 ملیار دۆلاریان واژوو کرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوای بەستنی لوتکەی بەغداو سەردانیکردنی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق وهەرێمی کوردستان، کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی بە بڕی 27 ملیار دۆلار ڕێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق واژووکرد

حکوومەتی بەغدا ڕێککەوتنێکی تازەی بە بڕی 27 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی بۆ جێبەجێکردنی 4 پرۆژە واژووکرد.

ئەو ڕێککەوتنەی نێوان هەردوو وڵات بۆ جێبەجێکردنی چوار پرۆژەی سەرەکییە لە ساڵانی داهاتوودا و  بە گوژمەی 27 ملیار دۆلار پارەداردەکرێن.

قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە، سەرەتا وەبەرهێنانی وڵاتی فەرەنسا دەبێت بە بڕی 10 ملیار دۆلار تا کۆتای 2021. ئەم ڕێککەوتنەی فەرەنسا و عێراق لە بواری وزەدا، دوای خواستی کرانەوەی بەغدا دێت بۆ راکێشانی وەبەرهێنی بیانی، بە تایبەت لە سێکتەری بەرهەمهێنان ودابینکردنی کارەبادا.

ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی  لەکاتێکدایە، لە 29ــی ئاداری ئەمساڵدا، هەردوو بۆ جێبەجێکردنی 4 پرۆژە، کە گرنگترینیان، پرۆژەی بونیاتنانی کۆمەڵگە و یەکەکانی بەرهەمێنانی گاز بوو لە دوو قۆناغدا. هاوکات گرنگیدان بە کێلگە گازییەکانی ئەرتاوی، بەیەکێک لە پرۆژە هاوبەشەکانی نیوان بەغدا و پاریس دادەنرێت. جهە لەوەی پرۆژەی بەرهەمهێنای وزەی خۆر یەکێکی ترە لە پرۆژە هاوبەشەکان لە ساڵانی داهاتوودا.

 فراوانبوونی کارەکانی کۆمپانیا فەرەنسییەکان، لە پالاوگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، پلانەکانی عێراقی بۆ گرنگیدان بە وزەی نوێ بووەوە و، پێشخستنی کەرتی پاڵەوگەکان و پیشەسازی پترۆکیمیاوی خێراتر کردوون. بە تایبەت دوای ناردنی ستافێکی کاری عێراقی بۆ بەشداربوون لەخولەکانی پێگەیاندنی کارمەندی لێهاتووی وزە لە 19/4/2021 بۆ وڵاتی فەرەنسا.

ئامانجی عێراق، لە ناردنی کارمەندانی عێراقی بۆ وڵاتی فەرەنسا، وەرگرتنی خولی درێژخایەنی پەرەپێدانی نەوت و پیشەسازی پەترۆکیماوییە، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، سود بینین لە دەستی کاری ناخۆیی لە کارکردن لە پاڵاوگە نەوتییەکان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین