عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ چاره‌نووسى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌دواى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌كات و ده‌ڵێ، "دوو پێشنیار هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێستادا هه‌ردووكیان ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌".

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق له‌ ژماره‌ى دوێنێ 20ى ئه‌یلوول راپۆرتێكى له‌باره‌ى چاره‌نووسى حه‌شدى شه‌عبى له‌دواى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، دوو پێشنیار هه‌یه‌ كه‌ هه‌ردووكیان له‌ ئێستادا ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌.

پێشنیاره‌كانیش بریتین له‌: تێكه‌ڵكردن و كۆنتڕۆڵكردن.  به‌گوته‌ى رۆژنامه‌كه‌ ره‌وتى سه‌در و چه‌ند لایه‌نێكى تر كه‌ ناوى نه‌هێناون، له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ى تێكه‌ڵكردنن، به‌ واتاى ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى تێكه‌ڵ به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بكرێن و له‌ سیاسه‌ت دوور بخرێنه‌وه‌ و زیاتر به‌ره‌و پیشه‌گه‌ريى بڕۆن، یانیش بیرۆكه‌ى دووه‌م جێبه‌جێ بكرێت، وه‌ك هێزێكى جیا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت به‌ڵام بخرێنه‌ ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان بۆ رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ ئێستادا هه‌ر دوو بیرۆكه‌ ره‌ت ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ تایبه‌تى له‌لایه‌ن هادى عامرییه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌كات، بۆیه‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ى داهاتوودا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ تایبه‌تى ده‌زانرێت بابه‌تى حه‌شد كراوه‌ته‌ بابه‌تێكى گرنگى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌.

له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه‌ مه‌حاڵ بێت، كه‌ ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى بۆ سه‌رووى 120 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌ملێنرێت، ئه‌وا یه‌كه‌م بابه‌ت ده‌بێت به‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو ده‌گرێت، وه‌ك ده‌زانرێت له‌ بیرۆكه‌ى تێكه‌ڵكردن و كۆنتڕڵكردنیش له‌ ماوه‌ى رابردوودا هه‌ر سێ سه‌رۆك عه‌بادى و عه‌بدولمه‌هدى و كازمى چانسى خۆیان تاقیكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ رێگه‌یه‌كى داخراو گه‌یشتوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین