بۆریس جۆنسۆن: نێچیرڤان بارزانى باشترینە میدیا

نوچەنێت:

لە نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا، لە (17)ى ئەیلوولى (2021) لە شەقامى داونینگ لە لەندەنى پایتەخت، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە پێشوازی لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد.

بۆریس جۆنسۆن و نێچیرڤان بارزانى بە ئەنیشک سڵاوى خۆپارێزیان لە یەکترکردوو و دواتر بۆ کۆبوونەوە چوونەژوورەوە.

بۆریس جۆنسۆن بە گێڕانەوەى بیرەوەرى سەردانى ساڵى (2015)ى خۆى بۆ هەولێر گفتوگۆکەى کردەوە و گووتى، "نێچیرڤان بارزانى باشترینە، فەرموون لێرە دابنیشین، دڵخۆشم بە بینینتان لێرە، زۆر خۆشحاڵم"، بۆریس جۆنسۆن لە ئۆفیسى تایبەتى خۆى، بەردەوام لە قەسەکانى و سەرێکى وەرگێرا بۆ لاى میدکاران گووتى،"کوا میدیاکان؟!"، دواتر ڕووى لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و گووتى، "زۆر خۆشحاڵم بەبینینیتان، ماوەیەکى زۆرە ئێوەم نەبینیووە، من دەمەوێ ئێوە ئەوە بزانن کە پەیوەندیى بەریتانیا لەگەڵ ئێوە ئێجگار گرنگە، ئێمە ئەو پەیوەندییە ڕاستەوخۆ و پەیوەندییە ئابوورییە ڕوو لەزیادبووەکەمان بەرز دەنرخێنم، لەبیرمە کە لە هەولێر بووم، ویستم ئۆتۆمبێلێکى جۆرى جاگوار لاندرۆڤەر لێبخوڕم، ئێوە گەورەترین پێشانگاى جاگوار لاندرۆڤەرتان لەو بەشەى جیهاندا هەبوو."

نێچیرڤان بارزانى و بۆریس جۆنسۆن لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە زۆر بابەت کرد، کە جێگەى بایەخى هەردوولا بوون و ویستى خۆشیان بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و لەندەن دوپاتکردەوە.

بۆریس جۆنسۆن و نێچیرڤان بارزانى لە شەقامى داونینگ ستریت لەپێش دەرگاى ژمارەى (10)

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لەندەن بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوانە بەشێوەیەکى گشتى، ئێمە بارودۆخى عێراق، هەڵبژاردنەکان، چۆنیەتى پێشخستنى پەیوەندیى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیامان تاوتوێکرد، هەم لەگەڵ سەرۆک وزیران و لەگەڵ بەرپرسانى تر، وە ئێمە هیوادارین بتوانین کە ئەم پەیوەندییە بەرەوپێشەوە ببەین، بابەتى داعش مەسەلەیەکى ئەساسى کۆبوونەوکانى ئێمە بوو، وە هەروەها چۆنیەتى بیرکردنەوە لەوەى کە ئێمە چۆن بتوانین پەیوەندیى ئابوورى و بازرگانى خۆمان لەگەڵ بەریتانیا بەرەوپێشەوە ببەین."

کۆنسوڵى گشتیى بەریتانیا لە هەولێر، کۆبوونەوەکەى نێوان سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکەى و سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە ساتێکى پڕ بایەخ لە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا ناودەبات و باڵیۆزى بەریتانیاش لە عێراق گووتى، کۆبوونەوەکە نایاب بوو، دەشڵێت، "ئەمە پەیوەندییەکى لەمێژینە و مێژووییە، بۆ نموونە (30) ساڵ لەمەوبەر ئۆپراسیۆنى دابینکردنى ناوچەى دژەفڕین بەڕێوەچوو، پەیوەندییەکە ئەمڕۆش بەردەوامە لە ڕێگەى پێشکەشکردنى پاڵپشتى لە چوارچێوەى هاوبەشى ستراتیژی لە نێوان عێراق و بەریتانیا، ئێمە پابەندین بە پێکەوە کارکردن لە بوارى ئەمنى، ئابوورى و بازرگانى و بوارەکانى دیکە، ئەمڕۆ هەردوو سەرۆک گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى ئەو پەیوەندییانە کرد."

لە سێیەم و کۆتاڕۆژى گەشتە دیپلۆماسییەکەیدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ نەدیم زەهاوى، وەزیرە بەڕەچەڵەک کوردە تازە دەستبەکاربووەکەى وەزارەتى پەروەردەى بەریتانیا کۆبووە و پیرۆزبایى پۆستە نوێیەکەى لێکرد.

هەروەها لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانى بە هەلیکۆپتەر سەردانى ئەکادیمیاى سەربازیى شاهانەى ساندهێرستى بەریتانى لەدەرەوەى شارى لەندەن کرد و لەوێش دوو کچە ئەفسەرى کورد کە مەشق و ڕاهێنانى سەربازی وەردەگرن خەڵاتکرد و هیواى خواست کە دەرفەت بەرەخسێت بۆ ئەوەى لە وەزارەتى پێشمەرگەوە خەڵکى زیاتر بۆ ئەو ئەکادیمیایە بنێدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە