راپۆرتێكى ئه‌مریكى: پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق ئاڵۆز ده‌بێت
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى War On the Rocks راپۆرتێكى له‌سه‌ر سیناریۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات پێكهێنانى حكومه‌ت كارێكى ئاسان نابێت و ره‌نگه وه‌ك حكومه‌ته‌كانى رابردوو بێت و درەنگ پێکبهێنێرێت. له ئایارى 2018 هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق كرا، كه‌چى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له 24ى تشرینى یه‌كه‌م راگەیێندرا، واته زیاتر له چوار مانگى خایاند. سه‌باره‌ت به حكومه‌تى كازمیش به هه‌مان شێوه دواى پێنج مانگ له مشت‌ومڕ و ركاربه‌رى لایه‌نه‌كان، دروست بوو.
راپۆرته ئه‌مریكییه‌كه ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى مه‌دا به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مجاره‌یش پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ئاسان نابێت، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ هیچ لایه‌نێك له عێراق ناتوانێ له 60 كورسى زیاتر بهێنێ، بۆیه هه‌ر لایه‌نێك براوه‌ى یه‌كه‌م بێت ئه‌وا پێوێستى به هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێت چه‌ندان لایه‌ن كۆبكاته‌وه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بۆ پێكهاته‌ى شیعه‌یه راپۆرته‌كه باس له لایه‌نه شیعه‌كان ده‌كات و پێیوایه ركابه‌رى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌بێت، هه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌یش كۆمه‌ڵێك ئاڵه‌نگارى له‌به‌رده‌م دایه. سه‌باره‌ت به ره‌وتى سه‌در یه‌كه‌م كێشه‌ى نه‌بوونى هاوپه‌یمانییه، چونكه كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانى كه پێشتر هه‌یبوو له‌ده‌ستى داوه، ئه‌مجاره ده‌بێت دووباره هه‌وڵ بداته‌وه. كێشه‌یه‌كى تر‌ى به‌رده‌م ره‌وتى سه‌در ركابه‌رێتى فه‌تحه.
ئه‌گه‌رهاتوو فه‌تحیش براوه‌ى یه‌كه‌م بوو، ئه‌وا ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى له‌به‌رده‌م دایه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستى نیشتیمانى و نێوده‌وڵه‌تى قبووڵ ناكرێت، دووه‌م به‌رنامه‌ى چاكسازى نییه، زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى میلیشیایان هه‌یه، دووبه‌ره‌كى له‌نێوان لایه‌نه‌كانى هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ده‌ستوه‌ردانى ئێران و زاڵبوونى هه‌ژموونى ئێران به‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانییه.
دواى ئه‌م كێشانه به بڕواى راپۆرته‌كه كێشه‌ى دانانى سه‌رۆك وه‌زیران دێت، به بڕواى راپۆرته‌كه حزبه‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران رێك ناكه‌ون، وه‌ك جارى پێشوو ناچار ده‌بن له ده‌ره‌وه ناوه‌ندى خۆیان كه‌سێك بهێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌گەڵ كازمى روویدا. ده‌بێت ئه‌و كه‌سه پاشخانه مێژووییه‌كه‌ى ئاڵۆز نه‌بێت، به واتاى ئه‌وه‌ى نه‌یارى دێرینى نه‌بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى قبووڵكراو بێت.
به بڕواى راپۆرته‌كه كێشه‌ى ئه‌م جۆره سه‌رۆكانه ئه‌وه‌یه گیانى رووبه‌ڕووبوونه‌وەیان لاوازە و ته‌نیا به ده‌سه‌ڵاتێكى كه‌مه‌وه كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. هه‌موو ئه‌مانه‌ى كه ماڵپه‌ڕه ئه‌مریكییه‌كه باسى كردووه ده‌چێته خانه‌ى سیناریۆى ته‌وافوقى، سیناریۆیه‌كى تر ئه‌وه‌یه لایه‌نه نیشتیمانییه‌كانى شیعه له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نى سه‌ره‌كى كوردى و دوو لایه‌نى سه‌ره‌كى سوننه رێك بكه‌ون له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى نیشتیمانى و چاكسازى، به‌ڵام ئه‌مه به دوور ده‌زانرێت، چونكه دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا بپارێزرێت بۆئه‌وه‌ى ده‌سكه‌وته‌كانیان پارێزراو بێت.
له ئه‌نجامدا راپۆرته‌كه پێشبینى ئه‌وه ناكات گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره له په‌رله‌مان و حكومه‌تى داهاتوو رووبدات، بۆیه پێیوایه جارێكى تر دواى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌نگى ناڕه‌زاییه‌كان به‌رز ده‌بێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment