رۆندک فارس: هەوڵەکانى نێچیرڤان بارزانى بۆ سەقامگیرى ناوچەکە، لە ناوەندە جیهانییەکان گفتوگۆى لەسەر دەکرێ میدیا

نووسەر و چاودێرى سیاسى، رۆندک فارس، لەبارەى سەردانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆک هەرێمى کوردستان بۆ بەریتانیا و کۆبوونەوەکانى لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رووداو لە (17)ى ئەیلوولى (2021)دا، پێیوایە لەڕووى ئابوورییەوە، ئەم سەرانەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، گرنگییەکى مێژوویى و کاریگەرى دەبێ لەسەر دۆخى ئابوورى هەرێمى کوردستان بە گشتى.

دەشڵێت، ئەم سەردانیەى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بوارى ئابوورى و بازرگانییەوە ئەنجام و بەرهەمى باشى دەبێت، کە دەبێتە هۆى ئەنجامدانى چەندن ڕێککەتنى نوێ لە نێوان هەرێمى کوردستان نێوان شانیشینى بەریتانیا.

 

دەقى دیمانەى رۆندۆک فارس عەبدوڵڵا، نووسەر و چاودێرى سیاسى:

ــ پێتوایە بەریتانیا چ گرنگی و کاریگەرییەکى هەیە لەسەر جیهان یان کوردستان، ئێوە گرنگى ئەو سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە چیدا دەبینین؟ 

رۆندک فارس: پرسیارەکەتان دەکەم بە دوو بەشەوە، وەڵامى یەکەمیان بۆ پرسیارەکە ڕۆڵ و گرنگى بەریتانیایە لەسەر ئاستى جیهان، ئەوەى تریشان تایبەتە بە گرنگى ئەو سەردانەى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەریتانیا. 

هەڵبەتە ئەگەر بمانەوێ باس لە گرنگى بەریتانیا بکەین لەسەردەمى ئێستادا، كە ڕۆڵەکى زۆر کاریگەر دەبینێ، چونکە ئێستا بەریتانیا لە دەرەوەى یەکێتیى ئەوروپایە، هەروەها بە سیاسەتێکى جیاوازتر دەتوانین بڵێین لەسەد ساڵى ڕابردوو سیاسەت دەکات ئەمە لەلایەک، لە لایەکى تر بەریتانیا بەهێزتر دەردەکەوێتەوە، چونکە بەریتانیا ئەندامى هەمیشەیى ئەنجوومەنى ئاسایشە، لە کاتى دەرچوونى لە یەکێتیى ئەوروپا وەکو پردێکى بەهێزى پەیوەندى لەنێوان وڵاتانى ئەوروپا وە هەروەها وڵاتى ئەمەریکا و وڵاتانى ترى ناوچەکە.

ئەگەر بمانەوێ بزانین کە گرنگى ئەو سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەریتانیا لە چ ئاستێکدایە، دەمەوێ باس لە پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بکەم، کە دوێنێ لە ماڵپەڕێکى جیهانیدا بڵاوکرایەوە، کە باس لە خواستى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ بەشداریکردنێکى کاراى لە تەواوى ئەو گۆڕانکارییانەى کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات، وە هەروەها هەرێمى کوردستان بە نموونەیەکى زۆر کارا نیشاند دەدات بۆ ئەوەى بتوانێ پشکدار بێت لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەى کە لەناوچەکە ڕوودەدەن و بتوانێ بە شێوازێکى دیپلۆماسییانە کار بۆ سەقامگیرى ناوچەکە و ڕۆهەڵاتى ناوەڕاست بە گشتى و هەرێمى کورستان و عێراق بەتایبەتى بکات، لێرەوە دەتوانین گرنگیى سەردانەکە بزانین، کە لە ناوەڕۆکى پەیامەکە خاڵى زۆر گرنگ خراونەتەڕوو، دەتوانین دانە بە دانە قسە لەسەر ئەو پەیامانە بکەین کە لەناو وتارەکەدا هەیە. 

ــ وەک خۆتان لە وتارێکدا ئاماژەتان بە پرسى ئابوورى کردووە، هەر وەک لە کۆبوونەوەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و بۆریس جۆنسۆن-یش ئاماژەى پێکرا، ئابووریى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکانى ئەم سەردانییە چ گرنگییەکى هەیە؟

رۆندک فارس: دەتوانین بڵێین گرنگییەکى مێژوویى و زۆر کاریگەرى دەبێ لەسەر دۆخى ئابوورى هەرێمى کوردستان بە گشتى، ئەم گرنگییەش لەچى سەرچاوە دەگرێت، دەبێ ئێمە ئەوە بزانین کە دەرچوونى بەریتانیا لە یەکێتیى ئەوروپا و ئەو پلانەى کە ڕاگەیێندراوە، بەریتانیا مەزن لەکاتى دەرچوونى لە یەکێتى ئەوروپا پلانى بۆ داڕشتووە، ئەوەیە کە بەریتانیا دەیەوێ پەیوەندییەکانى لەگەڵ تەواوى وڵاتانى ناوچەکە بەهێز بکات بەتایبەتى لە وڵاتانى دەرەوەى ئەندام لە یەکێتیى ئەوروپا، وە هەروەها لەگەڵ دوو ناوچەى گرنگى جیهان چ لەڕووى ئابوورى بێ یاخود سەربازى و ئاسایشەوە بێت، ئەوانیش ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و تورکیایە، یان دەتوانین بڵێین گەڕانەوەى بەریتانیایە بۆ ڕۆژهەڵاتى نۆکەندى سوێس.

کەواتە بەریتانیا دەیەوێ ئابوورییەکەى بەهێز بکات و زۆرترین ڕێککەوتن ئەنجام بدات، ڕێککەوتنەکانیش وا پێشبینى دەکرێ لەسەر ئاستێکى باڵا بن، ئەوانیش ڕێککەوتنى سەربازییە یاخود وەک وڵاتێکى کارایى ئەندامى ناتۆ دەتوانێ کاریگەرى هەبێ لە فرۆشتنى ژمارەیەکى زۆر چەک بە وڵاتانى ناوچەکە، وە هەروەها لەڕووى گرێبەستە ئابوورییەکان بازرگانییەکان، دەتوانین بڵێین پێگەى بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست گفتوگۆیەکى گرنگى لە بارەوە دەکرێت، دەبێ لەبیر نەکەین کە زۆرترین و زلهێزترین کۆمپانیا جیهانییەکان بەریتانیا خاوەنداریەتییان دەکات.

دواى ئەوەى عێراق دەرگاى بەڕووى کۆمپانیا بیانییەکان کردەوە، بەریتانیا ڕۆڵێکى کارا دەگێڕێت، پێشبینى دەکرێت ئەو سەردانەى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کاریگەرییەکى زۆرى لەسەر واژۆکردنى چەند ڕێکەوتنێکى گرنگ هەبێت بەتایبەتى لە بوارى وزە و بازرگانى، ئەم ڕێککەوتنانە کاریگەرى دوولایەنانەیان دەبێ چ بۆ سەر ئابوورى بەریتانیا، چونکە لە ئێستادا ئەندامى یەکێتیى ئەوروپا نییە، هەروەها بۆ هەرێمى کوردستانیش کە ناوچەیەکى سەقامیگرە، دەتوانێ کار بکات بۆ ڕاکێشانى کۆمپانیاى زیاتر و بوژانەوەى کوردستان ئەمە لە لایەک، لەلایەکى تریش هەموومان بینیمان ئەو قەیرانانەى کە لەسەر ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروستبوو، کە لەگەڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا هاتن، هەر چەندە ئەم قەیرانە لەڕووى تەندروستییەوە لە تەواوى جیهان دروستبوو، بەڵام بەریتانیا توانى سەرکردایەتیى ڤاکسینى کۆڤاکس بکات و ڕۆڵەکى کاریگەر ببینێ بۆ بوژانەوەى ئابوورى، من پێموایە لەڕووى تەندروستى و بوارى ئابووریش ئەو سەردانەى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆڵى کاراى دەبێت لە ئەنجامدانى ڕێککەوتنى نوێى دەبێ نێوان بەریتانیا و هەرێمى کوردستان.

ــ ئەم سەردانە و کۆبوونەوانەى کە جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ماوەى چەند هەفتەیەکدا ئەنجامى داوە، لەوانە لەگەڵ شاى ئوردن کۆبووەوە، هەروەها پێشوازی لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد لە هەولێر، هەروەها هەوڵى نزیکردنەوە نێوان تورکیا و ئیمارات و ئاشتکردنەوەیان دەدات، ئێستاش بە سەردانێکى سێ ڕۆژى سەردانى بەریتانیاى کردووە، هەموو ئەوانە چ پێناسە و واتایەک بە کەسایەتیى نێچیرڤان سەرۆک بارزانى دەدات و کاریگەرى ئەو لەسەر جیۆسیاسى دەکات لەسەر ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەکە؟ 

رۆندک فارس: ئەوەى گرنگە ئەو ڕۆڵەى کە جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەیگێڕێت لە هاوسەنگکردن و سەقامگیرکردنى ناوچەکە لە تەواوى ئەو گۆڕانکارییانەى ڕوودەدات، ڕۆڵ و کاریگییەکى جیهانی دروست کردووە، بەتایبەتى ئەو گۆڕانکارییانەى کە لە دواى جەنگى تیرۆر لەعێراق هاتۆتەوە ئاراوە، هەروەها جەنگى داعش لە تەواوى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کاریگەرى دروستکرد، هەروەها ئەو پرۆسە ستراتیژیی و ئاشتکردنەوانەى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ڕۆڵەکى کاریگەر و دەنگدانەوەیەکى هەرێمى و جیهانى دروستکردووە.

هۆکارى ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند فاکتەرێکى سەرەکى، یەکێک لەوانە هەموومان دەزانین دواى ڕووداوەکانى جەنگى داعش و ئەو ململانێیەى کە لە ناوچەکە لە نێوان وڵاتانى هەرێمى دروست بوو، کاریگەرییەکى زۆرى کردە سەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و دەتوانین بڵێین لە پشت پەردەشدا پەیوەندییە ئابوورییەکان لە نێوان ئەو وڵاتانەدا، ئەمەیش بووە هۆى دروستبوونى چەند کێشەیەک کە چارەسەرکردنیان دەتوانین بڵێین زۆر مەحاڵ بوو، بەڵام ئەو ڕۆڵەى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان گێڕاى، ئەگەر باس لە (2017) کاتێ جەنگى نەوت ڕوویدا لە نێوان وڵاتانى هەرێمى و نێودەوڵەتى یاخود ئەو ململانیێیانەى نێوان ئەمەریکا و رووسیا کە لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروستبوو، کاریگەرییەکى زۆرى کردە سەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام سەردانە لووتکەکانى سەرۆک هەرێمى کوردستان، ئەگەر لەسەردانى فەرەنساى دەست پێبکەین، کە جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەو کاتەوەى ئەو هەوڵانەى خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەى بتوانێ ئاشتەوایى و سەقامگیرى بۆ ناوچەکە لەڕێگەى لێکنزیکردنەوەى وڵاتانە هەرێمییەکان گێڕاویەتى، ڕۆڵەکى کاریگەر دەبینینێت، ئەمە دەتوانین بڵێین ئەوە بابەتێکە لە زۆربەى ناوەندە جیهانییەکان گفتوگۆى لەسەر دەکرێ، ئاخۆ ئەو ڕۆڵەى کە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەیگێڕێ وەکو پێگەى جوگرافیاى هەرێمى کوردستان، دەتوانێ کاریگەرییەکى کارا دروست بکات، ئەمەیش بە هۆى ئەم ڕێککەوتننایە کە لە ئەنجامى سەردانەکانى بۆ وڵاتان، چ لە پرسى ئاشتکردنەوە بێ یان لەڕووى بازرگانییەوە بێ، چ لە دیدگاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بێت بۆ ناوچەکە و وڵاتان بۆ ئەوەى بتوانێ ناوچەکە سەقامیگرى بەخۆیەوە ببینێ، ڕۆڵى کاریگەرى دەبێ.

ئەگەر بمانەوێ باس لە ڕۆڵ و کاریگەرى ئەو سەردانانەى پێشووى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بکەین، یان قسە لەسەر ئەو ڕووداوانەى چەند ڕۆژى ڕابردوو بکەین، بۆ نموونە دوێنێ سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا کۆبوونەوەیەکى گرنگى لەگەڵ وڵاتى ئیمارات دا هەبووە، کە لە ئێستادا ڕۆڵەکى کاریگەر دەگێڕێت، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت، کە سەردانەکانى پێشووى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئەو وڵاتانە، توانیوویەتى ڕۆڵ و کاریگەرى خۆى ببینێ لە نێوان ئەو وڵاتانە بەتایبەت تورکیا و ئیمارات، پێشبینیش دەکرێ لە داهاتوودا کاردانەوەى زیاترى ئەو لووتاکانە و کۆبوونەوانە لە پێگە ناوەندە جیهانییەکان.

س: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە