د. ئەردەشێر پەشەنگ: وڵاتانى زلهێز ڕۆژ دواى ڕۆژ زیاتر هەست بەگرنگى ڕۆڵى نێچێرڤان بارزانى دەکەن
لە (17)ى ئەیلوولى (2021)، د. ئەردەشێر پەشەنگ مامۆستاى زانکۆ و شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆى تاران، لە میانى دیمانەیەک لەگەڵ رووداو، سەبارەت بە سەردانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ لەندەن و گرنگى دیدار و کۆبوونەکانى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، لە لەندەن، ئێمە دەتوانین ئاماژە بە چوار خاڵ بکەین، کە تا ئێستا لە میدیاکانیش ئاماژەى پێکراوە، یەکیان ئەوەبوو، کە دیدارەکە لە ئاستێکى زۆر بەرز دابووە، واتە بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، هەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن هەم لەگەڵ وەزیرى تازەى دەرەوە و بێن واڵاس وەزیرى بەرگرى بەریتانیا سەرۆکى ئەنجوومەنى لۆرداتى بەریتانیا، دیدار و گفتوگۆى هەبووە لەگەڵیان، ئەمەیش ئەوە نیشان دەدات کە سەردانەکە لە ئاستێکى بەرزدا بووە.
هاوکات د. ئەردەشێر پەشەنگ جەخت لە ڕۆڵى نێچیرڤان بارزانى دەکاتەوە، لە پێشخستنى دیپلۆماسیەتیى هەرێمى کوردستان و پێشیوایە لە ئێستادا ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست چۆتە ئاستێکى بەرزتر بە تایبەى لەسەردەمى شەڕى داعش، کە وە هاوپەیمانێکى سەرەکى ڕۆڵى کاراى هەبووە لەگەڵ وڵاتانى هاوپەیمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر، دەشڵێت، نێچێرڤان بارزانى بەهۆى بەرزى دیپلۆماسەیەتەکەى، زۆرجار هەرێمى کوردستانى لە خراپترین بارودۆخدا سەرخستووە
دەقى دیمانەى د. ئەردەشێر پەشەنگ، مامۆستا زانکۆ و شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان:
ـــ لەم سەردانیەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەریتانیا، چ تایبەتمەندى و جیاوازییەکتان بینى لە ڕوانینى بەریتانیا بۆ پرسى پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان؟
د. ئەردەشێر پەشەنگ: هەروەک دەزانین کەمتر لە مانگێک دیدارى لەگەڵ دوو سەرۆکى وڵاتى زلهێز لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکان هەبووە، لەوانە ئیمانوێل ماکرۆن لە هەولێر، ئەمڕۆ بۆریس جۆنسۆن لە لەندەن، کە ئەمە گرنگى دیپلۆماسیەتى هەرێمى کوردستان نیشان دەدات بۆ زۆربەى وڵاتان بەتایبەتى وڵاتە زلهێزەکانى ڕۆژئاوا چۆتە ئاستێکى بەرز و گرنگەوە، بە تایبەت بەهۆى رووداوەکانى ئەفغانستان، مەترسی گەورە هەیە کە جارێکى تر تیرۆر وەکو داعش و ئەلقاعیدە هێز بگرێتەوە دەست لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هەروەها بەرژەوەندییەکانى وڵاتانى ڕۆژئاوا بخاتەوە ژێر مەترسى، بۆیە گرنگیەتى ئەکتەرى هەرێمى کوردستان بۆ وڵاتانى وەکو بەریتانیا، ئەمەریکا، فەرەنسا زیاتر دەبێت.
بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ دیدارەکەى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، لە لەندەن، ئێمە دەتوانین ئاماژە بە چوار خاڵ بکەین، کە تا ئێستا لە میدیاکانیش ئاماژەى پێکراوە، یەکیان ئەوەبوو، کە دیدارەکە لە ئاستێکى زۆر بەرز دابووە، واتە بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، هەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن هەم لەگەڵ وەزیرى تازەى دەرەوە و بێن واڵاس وەزیرى بەرگرى بەریتانیا سەرۆکى ئەنجوومەنى لۆرداتى بەریتانیا، دیدار و گفتوگۆى هەبووە لەگەڵیان، ئەمەیش ئەوە نیشان دەدات کە سەردانەکە لە ئاستێکى بەرزدا بووە.
چوار بابەتى گرنگ و جیاواز لە کۆبوونەوەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان باسکراوە، لەوانە پرسى تیرۆریزم، ئەکتەربوونى هەرێمى کوردستان لە (2014) لە شەڕى دژ بە داعش، کە یەکێک بوو لە گرنگترین هاوپەیمانى هێزەکانى وڵاتانى هاوپەیمانى ڕووبەڕووبوونەوە داعش، ئەمڕۆ جارێکى تر ڕۆڵەکەى گرنگتر بۆتەوە، هەروەها پرسى رووداوەکانى ئەفغانستان وایکرد جارێکى تر جیهان هەست بە ترس بکات و جارێکى دیکە تیرۆریزم لە شوێنى تر سەرهەڵبداتەوە، چونکە لەم دوو ساڵەى ڕابردوو وەک دەزانین جموجۆڵى تیرۆریستانى داعش لە هەندێ شوێنى عێراق دروستبووە، بۆیە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى باسى لە گرنگى هاوپەیمانى و هاوکاریکرد لە نێوان وڵاتە جیاوازەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى بەریتانیا. خاڵێکى تر پرسى ئابوورى بوو، هەروەها بابەتى عێراق، وەک دەزانین کەمتر لە مانگێک ماوە کە هەڵبژاردن لە عێراق دەکرێت، هەرێمى کوردستان لە (2008)وە تاوەکو ئەمڕۆ یەکێک بووە لەو هێزانەى کە ڕۆڵى گەورەى هەبووە لە عێراق، بۆ هەڵبژاردنى داهاتووش بابەتێکى گرنگ هەیە، چونکە ئەو هاوپەیمانییەى کە هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەشێک لە دەوڵەتى فیدرالى ئەنجامى داوە، لەدانانى مستەفا کازمى و بەردەوامى ئەو لە پۆستەکەیدا.
خاڵێکى تر دەمەوێ باسى بکەم، ئەوەى وا دەکات پێگەى هەرێمى کوردستان زیاتر گرنگ بێت، گفتوگۆکردنە لە سەر پرسى هەرێمى و ناوچەیى، چ لە پرسى ئەتۆمى ئێران یان هەر پرسێکى دیکە کە خەریکە لە ناوچەکە روودەدات، بەڵام هەموو ئەوانە ئەوە نیشان دەدات کە ئەکتەربوونى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ زۆر گرنگترە لە ڕابردوو، لە هەندێ پرسى ناوخۆى عێراق، ئەگەرچى هەرێمى کوردستان پەیوەندى باشى هەبووە لەگەڵ ئێران و تورکیا و عێراق، بەڵام ئەمڕۆ ئەکتەرێکى جددیە لە ناوچەکە.
ـــ ئەگەر باسى نێوەڕۆکى ئەو ڕاگەیێندراوەى کە نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بڵاویکردەوە، کە تێیدا هاتووە: بەریتانیا پەیوەندییەکانى لەگەڵ گەلى کورد بەهێز دەکات. ئێوە چۆن دەڕواننە ئەو پەیڤەى کە دەڵێ گەلى کورد؟
د. ئەردەشێر پەشەنگ: وەک دەزانین بەداخەوە لەسەردەمى دروستبوونى عێراق هەتاوەکو (2017) کە ریفراندۆم کرا، بەریتانیا ڕۆڵەکى زۆر خراپ و دژ بە کوردى گێڕا، هەروەها لە (16)ى ئۆکتۆبەر بەریتانیا پاڵپشتێکى فەعالى عێراق بوو لەسەر پرسى کەرکووک، بەڵام هەرێمى کوردستان چ لە چوارچێوەى عێراق چ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست گرنگییەکى تایبەتى هەیە و ناتوانرێ نادیدە بگیرێ.
ئەو دیدارەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن، پێشتریش لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبۆوە، ئەوە نیشان دەکات کە گرنگایەتى و شەخسى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، ئەمڕۆ بۆ وڵاتانى زۆر گرنگ بووە، ئەگەرچى ئەوان لە چوارچێوەى عێراق دەبیبین و بیر دەکەنەوە. بۆیە وەک باسمکرد ئەو سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ لەندەن، بینینى سەرۆک وەزیران و بەلایەنى کەم سێ وەزیرى بەریتانیا، هەموو ئەوانە نیشان دەدات ئێستا لەم قۆناغەدا هەرێمى کوردستان چەندە بۆ بەریتانیا گرنگە.
ـــ پرسى تیرۆر یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکانى کۆبوونەوەکانى لەندەن، هەرێمى کوردستان لەم پرسە جیهانییەدا دەتوانێ چ ڕۆڵێکى هەبێ؟
د. ئەردەشێر پەشەنگ: زۆرێک لە گەنگەشە و شیکردنەوەکان کە خودى ئەمەریکییەکان لەم ماوەیە باسى دەکەن، مەترسى ئەوە هەیە کە جارێکى تر ئەلقاعیدە و داعش خۆیان لە ئەفغانستان بەهێز بکەنەوە، ئەمەیش وە دەکات ئەفغانستانیش وەک عێراقى لێ بێت، بۆیە ئەمەیش جارێکى تر گرنگى ڕۆڵى کورد نیشان دەدات چ لە سووریا چ لە عێراق، کە ئێستا هەرێمى کوردستان هاوپەیمانى گەورە وڵاتانى زلهێزە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر.
ـــ پێتوایە باسکردنى پرسى ئەتۆمى ئێران و ئەو ڕەوشەى ئێستا لە ئەفغانستان دروست بووە، چ گرنگیپێدانێکى ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە ناوچەکە دەردەخات لەلای بەریتانییەکان؟
د. ئەردەشێر پەشەنگ: وەک ئاماژەم پێدا هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ ئەکتەرێکە نەک لە عێراق، بەڵکو لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش دەتوانێ کاریگەر بێت لەسەر وڵاتانى ئێران و تورکیا و سووریا، هەر چەندە باسکردنى دۆسیەى ئەتۆمى لەم کاتەدا لەلایەن بۆریس جۆنسۆن لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، پەیامێک بوو بۆ ئێران، چونکە وەک دەزانن حکوومەتێکى نوێ هاتۆتە سەر دەسەڵات لە ئێران، بۆیە پێموایە بۆریس جۆنسۆن لەم ڕێگەیەوە بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ پەیامەکەى نارد، کە داوا دەکات ئێران جارێکى تر بێتەوە سەر مێزى گفتوگۆکان، وە هەروەها پەیوەندییەکانى خودى شەخسى نێچیرڤان بارزانى، نێچیرڤان بارزانى وەک خۆى، کە پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ ئێران هەیە، ڕەنگە ئەمەیش جۆرێک بێت لە پەیامێکى نێهێنى کە لەڕێگەى کوردەکانەوە پەیامێک بنێرێت تا جارێکى تر بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەى ئەتۆمى، کە چەند مانگێک دەبێ گفتوگۆکان وەستاوە.
ـــ وەک دەزانن سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ماوەیەکى کەمدا زۆر سەرکردەى باڵاى وڵاتانى بینیووە، چۆن دەڕواننە ئەم هەنگاوە دیپلۆماسیانەى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، کە لە ماوەیەکى کورتدا ناویەتى؟
د. ئەردەشێر پەشەنگ: ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، یەکەمیان خودى کەسایەتى نێچیرڤان بارزانی-یە، من وەک خۆم کاتێ کاک نێچیرڤان بارزانى دەبینم، دەکەومە بیرى مام جەلال، کەسێکە لە دیپلۆماسییەتدا پەیوەندییەکى زۆرى هەیە، چ لە وتوێژەکانى ناوخۆى کورد لەگەڵ کورد چ لەگەڵ عەرەبەکان و وڵاتانى تر، لەوانە ئێران و تورکیا، تەنانەت ئەو کاتەى کە بارودۆخى هەرێمى کوردستان زۆر باش نەبوو، ئێمە شاهیدین کە خودى شەخسى نێچیرڤان بارزانى، ئەو تایبەتمەندییەى هەبووە کە لەسەخترین کاتیشدا بەهۆى دیپلۆماسیەت و توانا کەسیەى هەیەى کاریگەرى زۆرباشى هەبوو.
خاڵێکى تر دەگەڕێتەوە بۆ ئەکتەربوونى ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە چەند ساڵى ڕابردوو، جێگەیەکى بەرزى پەیداکردووە، هەم لە عێراق کە هەرێمى کوردستان لەم چەند ساڵە پێگەیەکى بەرزى هەبووە، هەم لە ئاستى ناوچەکە کە وڵاتان پێگەى هەرێمى کوردستانیان زانیووە. مەسەلەیەکى تر کە ناتوانین چاوپۆشى لێ بکەین، لۆبى کورد لە وڵاتانى دەرەوە بەتایبەت لە ئەمەریکا و وڵاتە ڕۆژئاواییەکان زۆر گرنگتر بووە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ نەدیم زەهاوى کۆبوونەوەى هەبووە، نەدیم زەهاوى هەموومان دەزانین بە ڕەگەز کوردە و ئەمڕۆ وەزیرە لە بەریتانیا، وە زۆرێک کوردەکان لە وڵاتانى وەک نەرویج و سوید ئەندامى پەرلەمانن، لە بەریتانیاش بە هەمانشێوە.
ـــ کەواتە پێتوایە بەهێزبوونى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى زلهێز بۆ نموونە بەریتانیا، ئەمەریکا، فەرەنسا ڕەنگدانەوەى هەبێ لەسەر پرسى کورد لە پارچەکانى دیکەى کوردستان؟
د. ئەردەشێر پەشنگ: بێگومان وایە، چونکە ئەمڕۆ مەسەلەى کورد پرسێکى تا بڵێی گرنگە لە تەواو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، واتە نەک تەنها لە عێراق بەڵکو لە سووریا، تورکیا، ئێران، ئێمە بینیمان لە خولى هەڵبژاردنەکانى ئێران، پرسى زمانى کوردى پرسێکى زۆر گرنگ بووە، وە داوا لە سەرۆک کۆمارى ئێران کراوە بۆچى وەزیرێکى کورد نییە لە کابینەکەى، ئەمەیش بە بەراورد بەڕابردوو زۆر جیاوازە، پرسى کورد بۆتە واقیع، بۆیە پێگەى هەرێمى کوردستان چەندە بەرزتر بێت ئەوەندە کاریگەرى ڕاستەوخۆى دەبێ لەسەر باشتربوونى بارودۆخى گەلى کورد لە شوێنانى دیکە.
س: رووداو
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment