د. خالید یەعقوبى: سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەتوانى بە لێهاتووییەکەى سەقامگیرى لە عێراق و ناوچەکە دروست بکات میدیا
شرۆڤەکارێکى سیاسیى عێراقى، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ روودا لە (17-9-2021)دا، ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا جیهان گۆڕانکارى زۆرى بە خۆیەوە بینیووە و بەریتانیاش خەریکى داڕشتنى سیاسەتێکى نوێیە بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و عێراق بەتایبەتى، لەسەر سەردانى نێچێرڤان بارزانى بۆ لەندەن دەڵێت، جگە لە بەریتانیا هەمووان چاوەڕێی ئەو سەردانەى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان دەکرد، چونکە لێکەوتە و ئەنجامى گرنگى دەبێت.

د. خالید یەعقوبى، شرۆڤەکارى عێراقى، لە درێژەى چاوپێکەوتنەکەیدا گووتیشى، کە سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەم کاتەدا زۆر زۆر گرنگە، لەگەڵ ئەوەى ململانێیەکى توند لە ناوچەکەدا هەیە، لەوانە ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە عێراق، ئەم ململانێیەش کاریگەرى ڕاستەوخۆى هەیە لەسەر هەموو ناوچەکە و وڵاتانى دراوسێ، ئەمەیش دەرفەتێک بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى تاوەکو بتوانێ ڕۆڵى خۆى ببینێ لەو دەوڵەتە گرنگانەى جیهان، ئەوەى من دەیبینم ئەم سەردانەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، گرنگى خۆى هەیە، بۆ ئەو کاردانانەوانەى دروست بوونە لە سیاسەتى عێراق دا.

 

دەقى دیمانەى د. د. خالید یەعقوبى، نووسەر و شرۆڤەکارى عێراقى:

ــ وەک شرۆڤەکارێکى عێراقى، گرنگى ئەو سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەریتانیا و ئەو کۆبوونەوانەى کە لە ماوەى ئەو سێ ڕۆژە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئەنجامى داوە لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە چۆن دەیبینن؟ 

د. خالد یەعقوبى: بەر لە هەر شێتک دەمەوێ بڵێم هەمووان چاوەڕێی ئەو سەردانەى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان دەکرد، بەریتانیا لە ڕابردووش سەرۆکایەتیى هەموو جیهانى کردووە، ئێستاش لە چوارچێوەى سیاسەتێکى نوێیدا بەریتانیا بەرنامەى خۆى هەیە، هەروەها ئێستا هاوپەیمانییەک دروست بووە لە نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا و ئوستوراڵیا، جیهانێکى نوێ و گۆڕانێکى نوێ خەریکە دروست دەبێ لە جیهان، هەروەها لە نێوان یەکێتیى ئەوروپا و بەریتانیا ڕێککەوتنێک هەبوو، بەڵام ئێستا بەریتانیا سەربەخۆیە، هەوڵدانێک هەیە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئەوەى جارێکى دیکە ببێتەوە سەرکردەى جیهان، دەیەوێ ئەو ڕۆڵەى لە سەد ساڵى ڕابردوو هەیبووە دووبارە بیگێڕێتەوە.

لە ڕاستیدا سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەم کاتەدا زۆر زۆر گرنگە، لەگەڵ ئەوەى ململانێیەکى توند لە ناوچەکەدا هەیە لەوانە ململانێی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە عێراق، ئەم ململانێیەش کاریگەرى ڕاستەوخۆى هەیە لەسەر هەموو ناوچەکە و وڵاتانى دراوسێ، ئەمەیش دەرفەتێک بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى تاوەکو بتوانێ ڕۆڵى خۆى ببینێ لەو دەوڵەتە گرنگانەى جیهان، ئەوەى من دەیبینم ئەم سەردانەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، گرنگى خۆى هەیە، بۆ ئەو کاردانانەوانەى دروست بوونە لە سیاسەتى عێراق دا. 

ــ باسى گۆڕانکاریت کرد لە سیاسەتى وڵاتانى ناوچەکە، هیچ گۆڕانکارییەک لەو گۆڕانکارییانە تێڕوانینى بەریتانیا سەبارەت بە عێراق و هەرێمى کوردستان چۆنە یاخود هیچ گۆڕانکارێک لە هەڵوێستى بەریتانیادا هەیە؟

د. خالد یەعقوبى: وەک من پێشبینى دەکەم بەریتانیا لەگەڵ یەکێتیى ئەوروپا نەرمییەکى زۆر هەیە لە نێوانیاندا، پێموایە بەریتانیا دواى ئەوەى لە یەکێتیى ئەوروپا دەرچوو دەتوانێ ڕۆڵەکى مەزنتر ببینێ لە سیاسەتى نێودەوڵەتیدا، ئەمەریکاش کە دەستوەردانى زۆرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا هەبوو، بەڵام شکستى هێنا، وەک بینیمان عێراق ڕووبەڕووى گەلەک کیشەى ئاڵۆز بووەوە لەبەر سیاسەتى ئەمەریکا، کاتێ ئەمەریکا وەک سەرکردەى جیهان سەیرى خۆى دەکرد، بینیمان چى دروستبوو لە ڕۆژهەڵاى ناوەڕاست، ململانێیەکان زیاتر بوو لەنێوان وڵانان و  ناوچەکەدا، توندڕەوى زۆر بوو، بە بڕواى من هەموو وڵاتانى ناوچەکە و درواسێ بووە مەیدانى ململانێ لەبەر ئەو سیاسەتەى ئەمەریکا.

ئەمڕۆ بەریتانیا ڕۆڵەکى زۆر گرنگ دەبینێ لە سیاسەتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەکە، دەیەوێ سەرکردایەتیێکى بەهێزتر بکات وەک ڕابردوو، وەک لەسەرەتاشدا باسمکرد، بەریتانیا دەیەوێ شوێنى ئەمەریکا بگرێتەوە و سەرکردایەتیى هەموو جیهان بکات. وا دیارە جەمسەرەکى نوێ دروست دەبێت لەناوچەکە و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، سەرکردەکانى عێراقیش دەیانەوێ سوود لەو دەرفەتە وەربگرن، ئێستا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەیەوێ سوود لەو دەرفەتە وەربگرێ و ڕۆڵێکى گرنگ ببینێ بۆ ناوچەکە و هەموو عێراق، وە دەیەوێ پشتیوانى بەریتانیا بەدەست بهێنێت بۆ چارەسەرکردنى هەموو ئەو کێشانەى کە ئێستا لە عێراق و ناوچەکەدا هەیە، بەریتانیایش دەیەوێ سیاسەتێکى نوێ پەیڕەو بکات لە ناوچەکەدا، هەروەها نزیکى زۆر هەیە لە تێڕوانینى بەریتانیا و سەرۆکى هەرێمى کوردستان.

ــ سیاسەتى نوێی بەریتانیا لە ناوچەکە چۆن دەبینین، واتە لەسەر چ بنەمایەک دروست بووە؟

د. خالد یەعقوبى: ناتوانین بڵێین چۆن دەبێت ئەو سیاسەتە نوێیەى بەریتانیا لە ڕۆهەڵاتى ناوەڕاست، چۆن ڕۆڵى خۆى دەبینێ لە ناوچەکە، وڵاتان هەندێ یاساى تایبەت بە خۆیان هەیە کە سیاسەتەکانیان لەسەر بنەماى ئەو یاسایانە بەڕێوەدەبەن، ئێستاش کەسایەتى و ڕووى نوێ هەیە لەناو دونیاى سیاسەتدا، هەروەها وا دەردەکەوێ کە دەرفەتێکى پێشوەخشت هەیە بۆ بەریتانیا، هەر بۆیە خۆى نزیک دەکاتەوە لە وڵاتانى ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

ــ ئێوە پێشتر لە بەریتانیا بوونە، سیاسەتى نوێى بەریتانیا نوێی بەریتانیا لەگەڵ سیاسەتى ڕابردووى چ جیاوازییەکى هەیە بەتایبەتى بەرامبەر عێراق؟

د. خالد یەعقوبى: لە ئێستا جیهان گۆڕاوە، گەلەک گۆڕانکارى گەورە دروستبووە لە جیهان و ناوچەکە، پێشتر بەریتانیا دەیگوت ڕۆژ لەسەر ئیمپراتۆریەتەکەمان ئاوا نابێ، بەڕاستى ناوچەکە گۆڕانکارى گەورەى بە خۆوە بینیووە، لەبەر شەڕ و جەنگ و ململانێیەکان کە گەلەک ئیش و دەردى بینیووە، ئێستا قەیرانى دارایى و تەندروستى هەیە، زۆر کێشە و قەیران لە ناوچەکە دروستبووە، بۆیە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەیەوێ جارێکى بگەڕێتەوە بارودۆخى پێشترێی، ئابوورى و پێگەى خۆى بەدەست بهێنێتەوە و پێشبکەوێت.

بێگومان جیاوازییەکى زۆر هەیە لە نێوان بەریتانیاى ئێستا و بەریتانیاى پێشوو، جیهان وەک پێشوو نەماوە، هەموو شتە ستراتیژییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە لە سیاسەتى نێودەوڵەتیدا، کاتێ گفتوگۆ دەکەى لەگەڵ بەریتانیا ئەوان ڕاستەوخۆ لێت تێدەگەن چیت دەوێ، بۆیە پێوستە گفتوگۆ لەسەر سیاسەتێکى ستراتیژى بکرێ لەگەڵ بەریتانیا.

ــ نزیکبوونەوەى بەریتانیا لە لایەنەکانى عێراق چۆن دەبینن، بەریتانیا زیاتر لە چ لایەنێکى عێراق نزیکە؟

د. خالد یەعقوبى: ناتوانم ڕاستەوخۆ وەڵامى ئەو پرسیارە بدەمەوە، بەڵام دەتوانم بڵێم بەپێى شرۆڤەى ئێمە و ئەو دیمەنانەى ئێستا لە عێراق دا هەیە، بەریتانیا کاریگەرى کەمبۆتەوە لەسەر سیاسەت و لایەنەکانى عێراق، سەرکردەکانى عێراق لەگەڵ ئەمەریکا زیاتر کار دەکەن، بەڵام دواى سەردانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ بەریتانیا بابەتى نوێ دروست دەبێت، هەروەها دواى پاشەکشەى ئەمەریکا لە عێراق دەبێ بەریتانیا زیاتر خۆى لە عێراق نزیک بکاتەوە ڕۆڵى باشتر بگێڕێ، ئەو ڕۆڵە خراپەى ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەکە بینى، پێموایە بەریتانیا دەتوانێ ڕۆڵەکى باشتر ببینێ، بەریتانییەکان سیاسەتمەدار و زیرەکتر دەزانن کێشەکانى ناوچەکە چییە بە تایبەتى عێراق، دەشتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن، من لەمێژە لەگەڵ بەریتانییەکان دەژیم، (1958) عێراق لەگەڵ بەریتانیا بوو و پەیوەندییەکانیان زۆر باشبوو، بۆیە بەریتانییەکان دەتوانن ڕۆڵێکى کاریگەر ببینن لە عێراق. 

ــ ئەو پێشوازیە گەرمەى کە لە ماوەى سێ ڕۆژى ڕابردوو لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرا، ئەمە ماناى سیاسەتى کێت نوێى بەریتانیایە یان هەر لەسەر سیاسەتى پێشووى خۆیەتى؟

د. خالد یەعقوبى: سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەتوانێ بە ڕۆڵى نوێ هەڵسێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بە زیرەکى و لێهاتوویى خۆى دەتوانێ ئارامی دروست بکات لە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە، وە بەریتانیا پێشوازییەکى زۆر گەرم و تایبەتى لێکرد.

س: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە