هۆڵەندا: نرخەکانی گازی سروشتی مەترسی دروستبوونی قەیرانی خۆراک و بازرگانی گوڵ زیاتر دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی نرخی گاز بۆتە هۆی داخستنی بەشێکی زۆر لە خانووە پلاستیکیەکانی وڵاتی هۆڵەندا، ئەمەیش بۆتە هۆی دروستبوون و قوڵتربوونی قەیرانی خۆراک و بازرگانی فرۆشتنی گوڵ، بەو پێیەی هۆڵەندا وڵاتێکی سەرەکی هەناردەکردنی گوڵی سروشتی مادە خۆراکییەکانە بۆ جیهان.

بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی لە بازارەکانی ئەورووپا بۆتە هۆی لێکەوتەی نەرێنی لەسەر کەرتەکانی تر، بە تایبەت خۆراک و بەرهەمهێنانی ناو خانووی پلاستیکی.

هۆڵەندا بە شای وڵاتانی جیهان داندەرێت لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گوڵی سروشتی، ئەمەیش بە واتای بەکارهێنانی ڕێژەیەکەی زۆری خانووی پلاستیکی دێت لە بەرهەمهێنانی گوڵدا.

گەرمکردنی خانووە پلاستیکییەکانی هۆڵەندا، ساڵانە پێویستیان بە بەکاربردنی زیاتر لە 3 ملیار پێ سێجای گازی سروشتی هەیە، واتە ڕێژەی ٪8ــی بەکاربردنی گازی هۆڵەندا بۆ خانوە پلاستیکیەکانە. هاوکات کۆی تێچووەکانی کارەبا ڕێژەی ٪30 تایبەتە بەو خانوانە، بۆیە بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و گازی سروشتی بوونە هۆ داخستنی بەشێکی زۆری خانوە  پلاستیکیەکانی 

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، بەرهەمهێنانی تۆی بەرهەمە خۆراکی و سەوزە و میوەکان لە خانوە پلاستیکیەکان و داخستنی بەشێکیان، کاریگەری  لەسەر بازارەکانی خۆراک لە هۆڵەندا دروست کردووە، ئەمە لە لایەک.

لە لایەکی تر کەمبوونەوەی سەوزەو میوەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی هەلئاوسانی نرخی خۆراک، چونکە هاوشانی نرخەکانی وزە، گۆڕانی کەشوهەوا و زیانی زیاتر دەدات لە ئاسایشی خۆراکی ئەورووپا بە گشتی و هۆڵەندا بەتایبەتی.

هۆڵەندا بە وڵاتێكی سەرەکی و دووەم هەناردەکاری جیهانی دادەنرێت لە ڕووی بەهای خۆراکەوە، ئەمەیش بە هۆی زۆری ڕێژەی خانووە پلاستیکیەکانی ئەو وڵاتەن بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە خۆراکیەکان. بە قەبارەی شاری پاریس (10 هەزار هێکتار) هۆڵەندا خۆراک لە خانووە پلاستیکیەکان بەرهەمدەهێنێت.

تەنیا لە ساڵی 2020ــدا داهاتی هۆڵەندا لە فرۆشتنی بەرهەمە خۆراکیەکانی خانووی پلاستیکی 10.7 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت مانەوەی نرخەکانی گازی سروشتی بەو ئاستە بەرزە، قەیرانی خۆراک و بازرگانی گوڵی  هۆڵەندی قوڵتبەرر بکاتەوە و بەهای مادە خۆراکیە جیهانیەکانیش بەرزتر ببن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین