لایه‌نه‌كانى نزیك له‌ ئێران ته‌نیا به‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، لایه‌نه‌ شیعه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران له‌ نموونه‌ى عه‌سائیب و به‌در، هیچ بابه‌تێكیان نییه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن، چاره‌نووسى حه‌شدیان كردووه‌ته‌ بابه‌تى سه‌ره‌كى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان و ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان ده‌ڵێ، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ڵبژاردنى حه‌شده‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سێى تشرینى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، لایه‌نه‌ شیعه‌كانى نزیك له‌ ئێران بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن بابه‌تى "چاره‌نووسى حه‌شدى شه‌عبى"یان كردووه‌ته‌ ناونیشانى سه‌ره‌كى.
رۆژنامه‌كه‌ نموونه‌ به‌ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و رێكخراوى به‌در ده‌هێنێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانى قه‌یس خزعه‌لى كه‌ سه‌رۆكى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه‌. 
له‌وانه‌ هادى عامرى له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێ، "خوێنمان ده‌به‌خشێن له‌ پێناو ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌". رۆژنامه‌ى شه‌رق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ هادى عامرى دوورتر له‌وه‌ رۆیشتووه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ بانگه‌شه‌كان ده‌ڵێ، "ئێمه‌ پاره‌مان نییه‌ ببه‌خشین و هیچ شتێك نابه‌خشین ته‌نیا خوێن نه‌بێت".
قه‌یس خه‌زعه‌لى یه‌كێكى تره‌ له‌ سه‌ركرده‌كانى شیعه‌ ته‌واو گره‌وى هه‌ڵبژاردن به‌ حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ڵبژاردنى حه‌شده‌". جیا له‌وه‌یش قه‌یس خزعه‌لى ده‌ڵێ، "با پاساوى ده‌نگدان له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى حه‌شد بێت و ده‌نگ به‌وانه‌ بدرێت كه‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌پارێزن".
حه‌شدى شه‌عبى له‌ ساڵى 2014 به‌ فه‌تواى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش دانراوه‌، دواتر دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى داعش ئه‌و میلیشیایه‌ به‌ ئه‌نجامدانى پێشێلكاریى له‌ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كرێت و وڵاتانى رۆژئاوا به‌ ده‌ستى ئێرانى ده‌زانن، بۆیه‌ ماوه‌ى دوو ساڵ زیاتره‌ داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌كرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین