وڵاتە عەرەبیەکان سێ چارەسەر بۆ قەیرانی نرخی گاز ئاشکرا دەکەن شیکاری ئابوری

نوچەنێت

وڵاتە عەرەبیەکان لە پێناو دەربازبوون لە قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی گاز و کارەبا، پێشنیار دەکەن، وڵاتە عەرەبیەکان گازی زیاتر هەناردەی بازارەکان بکەن و وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت گاز بکڕیت، لە هەمانکاتدا داوا دەکات لە کاتی فرۆشتنی گرێبەستەکانی گازی سروشتی، هاوشێوەی گرێبەستە نەوتیەکان، میکانزمی گرێبەستی دوور مەودا بەکاربهنێریت نەک کورت مەودایەکان

رێکخراوی ئۆواپێک  (OAPEC) تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتە عەرەبیەکان ، لە ڕاپۆرتێکیدا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکانی وزە و گازی سروشتی بڵاوکردەوە وسێ پێشنیاری بۆ کۆنترۆلکردنی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی گاز ئاشکرا کرد.

لە ڕاپۆرتەکەی (OAPEC)ــدا هاتووە، بە وردی چاودێری بازارەکانی وزە و ڕێكارەکانی دانانی نرخ و میکانزمی ڕێککەوتنەکانی فرۆشتی گازی سروشتی دەکەین، چارەسەرە خێراییەکان بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانەی نرخ دەخەینە روو.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی (OAPEC)، سەرەکیترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی سروشتی بە رێژەی ٪350  و گەیشتنی بە 29 دۆلار بۆ هەر یەکەکەی بەریتانی ئەمانەن:

  •  گەشەی خێرای خواستی بازارەکانی وزە، دوای کاریگەری و لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا بۆسەر بازارەکان و کەمبوونەوەی خواست.
  • کەمبوونەوەی ئاستی وزە و گازی عەمبارکراو لە کۆگاییەکانی وزەی ئەورووپا و پێشبینی نەرێنی بۆ هاتنی زستانێکی ساردو کەمبوونەوەی خستنەرووی زیادبوونی خواست.
  • کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی بڕی گازی پێویست بۆ بازارەکانی ئەورووپا لە لایەن ڕووسیا، زیادبوونی ئاستی هەناردەکردنی گازی ڕووسیا بۆ بازارەکانی ئاسیا و چین.
  • میکانزمی فرۆشتنی گرێبەستەکانی گازی سروشتی، هۆکارێکی سەرەکییە لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی گاز، چونکە ئەورووپا جوداتر لە وڵاتانی تر، لەکاتی کرینی گرێبەستەکانی گازی سروشتی، گرێبەستەکان بە میکانزمی کورت مەودا دەکرێت، ئەمەیش وا دەکات دڵنیای دابینکردنی گازی پێویست  مەترسی لەسەر بێت و ترس لە دابینکردنی گاز بۆ بازارەکان دروست بکات.
  • کەمبوونەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی زیاتر

چارەسەرەکان 

  • گۆڕینی شێوازی کرینی گرێبەستەکانی گاز هاوشێوەی گرێبەستە نەوتیەکان بۆ گرێبەستی دوور مەودا، چونکە بە گوێرەی گڕێبەستە تازەکان، نرخی گازی سروشتی لە نێوان 10 بۆ 11 دۆلارە، کە ئەمەیش دەکاتە نزیکەی ٪35ــی نرخی تازەی گاز، بۆیە گرێبەستە دوور مەودایەکانی زامنی زیاتری ئاسایشی گازی سروشتی بازارەکانی ئەورووپا دەبن.
  • زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی گازی سروشتی وڵاتانی عەرەبی بۆ بازارەکان و پڕکردنەوەی خواست.
  • زیادکردنی ئاستی پڕۆژەکانی نەوت وگاز، بۆ هاوسەنگکردنی بڕی خواست و خستنەروو.

ڕۆڵی گازی سروشتی لە بازارەکانی وزە و گۆڕینی پیشەسازی وزە

بەراورد بە ساڵی 1980 بۆ 2020، ئاستی یەدەگی گازی سروشتی لە 70.9 ملیار پێ سێجا بۆ 188.1 ملیار پێ سێجا بەرزبۆتەوە، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنان لەو ماوەیەدا لە 1.428 ملیار پێ سێجا بۆ تەنیا 3.854 ملیار پێ سیجا زیادیکردووە، و لەبەرامبەرایشدا ئاستی بەکاربردنی گازی سروشتی لە 1980 بۆ 2020 لە 1.424 بۆ 3.823 ملیار پێ سێجا واتە بە ڕێژەی ٪37 زیادیکردووە.

لە ماوەی رابردوودا، زیادبوونی خواست بۆسەر کارەبا و هەوڵدان بۆ گۆڕینی پیشەسازی وزەی کاربۆنی بۆ وزەی جیگرەوە، ڕۆل و کاریگەری گازی سروشتی و ولاتانی بەرهەمهێنی ئەو وزەیە زیادتر و کاریگەر تر کردووە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی گاز، بووە هۆی گرنگیدانی زیاتری وڵاتان بە دابینکردن و واژووکردنی گڕێبەستی تازە بۆ هاوردەکردنی گازی زیاتر، ئەمەیش دەگەرێتەوە بۆ گرنگی ڕۆڵی گازی سروشتی ، گرنگیەکانیش ئەمانەن:

  • کەمی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە گازی سروشتی بەرامبەر بە وزەکانی تر، بەجۆرێک هەر ملیۆن یەکەیەکی بەریتانی بڕی 117 lbs  گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەمدەهێنیت، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە وزە کاربۆنیەکانی تر 205.7 lbsــە.
  • گازی سروشتی دەتوانرێت لە چەندین بواری (بەرهەمهێنانی کارەبا، پیشەسازی، گەرمکردن و سارکردنەوەدا)بەکار بهێنرێت.
  • وزەی گازی سروشتی توانای بەرهەمهێنانی چەندی جۆری وزەی تری کەم کاربۆن هەیە، کەزیان بە ژینگە وگۆی زەوی ناگەیەنێت.
  • گازی سروشتی بە ئاسانی دەتوانرێت بگۆردرێت بۆ گازی LNG.
  • لە بەکاربردنی گازی سروستی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، گازی سروشتی بە ئاسانی دەتوانێت وێستگەکانی کارەبا بگۆڕیت بۆ وێستگەی ئەمۆنیا و هایدرۆجین.
  • لە بەکاربردنی ئامێرەکانی کێلانی و گواستنەوەی کشتوکاڵی بەکاردەهێنڕیت

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین