ئۆپێک پلەس دووبارە ئەمریکای تووشی نائومێدی کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوا بڕیاری کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس لە ئۆکتۆبەردا و مانەوەی سیاسەتی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێانی نەوت هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بە رێژەی ٪3 و تۆمارکردنی 81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت

 ئەمڕۆ کۆبوونەوەی مانگانەی ئەندامانی ئۆپێک پلەس بۆ بڕیاردان لەسەر دوا پێشهاتەکانی بازاڕەکانی نەوت بەڕێوەچوو.

لە دوا ساتەکانی کۆبوونەوەی  ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا، بە کۆی دەنگ و بەسەرپەرشتی رووسیا بڕیاردرا،  بە مانەوەی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، واتە زیادکردنی تەنیا 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا وبێ ئەوەی هیچ گۆرانکاریەک لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بکرێت.

ئەم بڕیارەی ئەندامانی ئۆپێک پلەس بووە بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکانی نەوت و گەیشتنی بە 81 دۆلار بۆ هەربەرمیلێک نەوتی برێنت و هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس بەرێژەی ٪2.7 بەرزبوویەوە و بە 77.9 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکرا.

بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و گاز، بۆتە هۆی دروستبوونی قەیرانی نرخەکان وزە بە تایبەت لە وڵاتە بەکاربەرە سەرەکییەکانی نەوت وگاز و،  هاوکات گرانبوونی نرخەکانی کارەبا.

شرۆڤەکاران و سیاسەت دارێژەرانی  بواری وزە، گەشەی خێرای بازارەکان دوای پەتای کۆرۆنا، بە فاکتەری سەرەکی زیادبوونی خواستی بازارەکان بۆ نەوت و گاز دادەنێن، ئەمەیش هۆکارێکی سەرەکییە لەبەرزبوونەوەی نرخەکان و زیادبوونی خواست و لەبەرامبەردا زیاد نەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایان ئەندامانی ئۆپێک پلەسەوە . کە لە ئەنجامدا ئاستی خستنەڕوو کەمترە لە خواست و نرخەکانیش بە بەرزی دەهێڵێتەوە.

دەزگای نووچە لە بەدواداچوون لە کاریگەری و پێشهاتەکانی بازارەکانی نرخی وزە، لە راپۆرتی جودادا، پێشبینی و هۆشداری ناوەند و وڵاتە پەیوەندیدارەکانی ئەو بوارەی بڵاوکردۆتەوە.

لە نوێترین لێدوانی بەرپرسە سەرەکییەکانی نەوت و گاز، هۆشداری  وەزیری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیە  أمين الناصرە

 الناصر وتی “ ڕێژەی بەرزبوونەوەی خواست بۆ سەر نەوت لە جیهاندا لە بەرزبوونەوەدا دەبێت”

ئەم لێدوانەی بەرپرسانی سعوودیە لە کاتێکدایە، کە سعوودیە دوای ئەمریکا و ڕووسیا سێ یەم وڵاتە لەبەرهەمهێنانی نەوت

لەهەمانکاتدا، لە ماوەی رابردوودا، هەریەکە لە بانکی ئەمریکی و وەزیری وزەی عەمان، ڕایانگەیاند" پێشبینی دەکەین نرخی نەوت لە بۆ 80 تا 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبێتەوە"

هەروەها وەزیری عەمان وتیشی" ئەگەر بارودۆخی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی نەوت وگاز بەو شێوەیە بەردەوام بن، نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک دەگات بە 200 دۆلار"

هاوکات ئەمریکا نەرازیبوونی خۆی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت ڕاگەیاند و سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، جین ساكی  وتی" ئیدارەی بایدن لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ ئەندامانی ئۆپێک بۆ هاوسەنگکردنی بازارەکانی نەوت وگاز"

هەروەها وتیشی" چارەسەری ئەو هاوسەنگیە تەنیا پێوەست نیە بە ئۆپێکەوە".

مانەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە زیادکردنی تەنیا 400 هەزار دۆلار، بە واتای ڕێککەوتنی ئۆپێک پلەس دێت لە هێشتنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەو شیوەیە تا نیسانی 2022.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین