داواى ده‌ركردنى دیپلۆماتكارانى رووسیا له‌ ئه‌مریكا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چەند سیناتۆرێکی ئەمریکا داوا لە سەرۆک جۆ بایدن دەکەن 300 دیپلۆماتکاری رووسی دەربکات، ئەگەر رووسیا قایل نەبێت بە پێدانی ڤیزای زیاتر بەوانەی دەنێردرێن بۆ رووسیا بە مەبەستی نوێنەرایەتیی ئەمریکا لەو وڵاتە.

پێدەچێت ئەم پێشنیازە ئاڵۆزیی زیاتر بخاتە نێوان هەردوو وڵات، کە خۆیان ناکۆکییان هەیە سەبارەت بە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانه‌ی هەردوو وڵات.

ئەوانەی پێشنیازەکەیان کردووە ئەندامی لیژنەکانی بەرگری و هەواڵگریی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکان و سەر بە هەردوو حیزبی دیموکرات و کۆمارین.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مانگی ئاب رایگەیاندبوو کە رووسیا ئامادە نییە، رێگە بە مانەوەی ئەو فەرمانبەرانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ بدات کە بە رەچەڵەک رووسن یان خەڵکی هەر وڵاتێکی دیکەن جگە لە ئەمریکا، ئەوەش باڵیۆزخانەی ئەمریکای ناچارکردووە واز لە 182 فەرمانبەری خۆی و دەیان کەسی دیکە بهێنێت کە پێشتر گرێبەستی لەگەڵ کردوون.

ئەندامانی کۆنگرێس دەڵێن ئەو هەنگاوەی رووسیا وای کردووە تەنیا 100کەس بمێننەوە کە نوێنەرایەتیی ئەمریکا بکەن لە رووسیا، ئەوە لە کاتێکدایە رووسیا 400 کەسی هەیە کە نوێنەرایەتی دەکەن لەناو ئەمریکادا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین