گۆڕانكارییەكانی كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا چ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌مه‌ريكا ده‌بێت؟
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا له هەشتی تشرينى دووه‌م ئه‌نجامدرا، هه‌رچه‌نده جياوازيه‌كى زۆر بچووك له نێوانيان هه‌بوو، به‌ڵام زۆربه‌يان له ئه‌نجومه‌نى كۆنگرێس كەوتە ده‌ستى كۆمارييه‌كان، بەڵام ديموكراته‌كانيش كۆنترۆڵى خۆيان لە ئه‌نجومه‌نى پيران له‌ده‌ستنه‌داوە، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ى له ئه‌نقه‌رە دەكرا، كە پێيان وابوو لەدوای هه‌ڵبژاردنه‌كان فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16) بە توركیا یەكەم شتە باس بكرێت.
لە واشنتۆن پێشبينى ئه‌وه‌ناكرێت كه حكومه‌تى توركيا بۆچوونه نه‌رێنيه‌كانى بگۆڕێت، نانسى پێلۆسی سه‌رۆكى كۆنگرێسی ئەمەریكا بە كەسێكی دژه تورك ناسراوه، بەڵام ئه‌م جاره له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رنه‌چوو له برى ئه‌و كانديدێكى كۆمارييه‌كان دەرچوو، ئه‌و گۆرانكارييه واسه‌يرده‌كرێت بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌رفه‌ت و پێشهاتێكى ئه‌رێنى نوێ بێت، به‌تايبه‌تى له‌م ساڵانه‌ى دووايدا كاريگه‌ريى كۆنگرێس لەسەر په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و توركيا زياتر بووه، لە هەشتى تشرينى دووه‌م هه‌ڵبژاردنێكی لاوه‌كى له ئه‌مه‌ريكا به‌رێوه‌چوو، ئه‌مه‌ش وايكرد ئه‌مجاره ئه‌نقه‌ره زۆر به‌وردى چاودێرى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات.
سه‌ره‌تای ناكۆكى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و توركيا بەهۆی سيسته‌مى به‌رگرى (ئێس 400) بوو، چونكە پێشتر كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا بابه‌تى فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف16) به توركيا له به‌رنامه‌ى كارى دابوو، به‌ڵام پاش ئه‌م سيسته‌مه كه رۆڵێكى كاريگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر دروستبوونی گرژييه‌كانى نێوان هه‌ردوولات، كه بووه هۆى سەپاندنی چەند سزایەك به‌سه‌ر توركيا له بواره جياوازه‌كان، ئه‌مه‌ش وايكرد كه ببێته هۆكاره‌كانى زيادبوونى خواست و چاوەڕوانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هێشتاكه ئه‌نجامه‌كان به‌فه‌رمى بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وا پێشبينى ده‌كرێت كۆمارييه‌كان (435)كورسى له كۆنگرێس به‌ده‌ست بهێنن كه زۆربه‌يان جياوازييه‌كى زۆر بچووك له نێوانياندا هه‌بوو، ده‌نگى كامالا هاريس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى ديموكراته‌كان به يه‌ك ده‌نگ له ئه‌نجومه‌نى پيران بتوانن كۆنترۆلى ئه‌م وڵاته به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش بۆ ئه‌نقه‌ره ئه‌م ناونيشانانه‌ى خواره‌وه ده‌گه‌يه‌نێت.
چاوه‌روانييه‌كانى ئه‌ردۆغان سه‌رى نه‌گرت
پاش ئه‌وه‌ى ئەدۆغان به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى له لوتكه‌ى ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تانى تورك سه‌ردانى ئۆزبەكستانى كرد له لێدوانه‌كانى بۆ رۆژنامه‌نوسان رايگه‌ياند، كۆمارييه‌كان سه‌ركه‌وتنێكى ڕوونيان له كۆنگرێس به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌يان هه‌يه بتوانن له ئه‌نجومه‌نى پيرانيش سه‌ركه‌وتووبن. لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "له ئه‌نجومه‌نى پيران چەند شوێنێك زۆر گرينگه، ئه‌گه‌ر كۆمارييه‌كان بتوانن شوێنێك تا دوو پێگە گرنگانە له‌م به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئێمه‌ش ئه‌م كاره زۆر ئاسانتر ده‌بوو."
ئه‌ردۆغان فاكته‌رێكى گرينگى له‌گه‌ڵ جۆ بايدن سه‌رۆكى ديموكراته‌كانى ئه‌مريكا له په‌يوه‌ندييه دووقۆلييه‌كانيان بەكارهێنا، هەروەك له فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16)ه دا له‌كاتى پرۆسه‌ى دانوساندنه‌كان سه‌رنج ڕاكێش بوو ئه‌م چاوه‌روانييانه‌ى ده‌ربڕى.
له‌باش ئه‌م ڕوونكردنه‌وه ته‌نيا له پاش هه‌فته‌يه‌ك له‌گه‌ڵ بايدن له لوتكه‌ى (G20)دا له‌م چوارچێوه‌يه‌دا دووباره كۆبوونه‌وه، ئه‌ردۆغان پرۆسه‌ى فرۆكه‌ى (ئێف 16)ى به‌ده‌سته‌وه گرت، ئه‌و لێدوانانه‌ى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان دا له‌كاتێكدایە كۆنگرێس هێشتا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئاماژه پێنه‌كردووه، بەڵام ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ بايدن له بارێكى ئه‌رێنيدا بووين بۆ فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16 ).
ئايا بريار له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى فرۆكه‌ى (ئێف16) ده‌درێت؟
له‌م ساڵانه‌ى كۆتایى ئه‌و گرژييانه‌ى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا ڕوويداوه، له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاش له به‌رانبه‌ر توركيا بۆته هۆى به‌هێزبوونى بارى ده‌روونى دژى توركيا.
هه‌ڵمه‌تى لۆبيه‌كانى يۆنان و ئه‌رمه‌نى و جوله‌كه‌كان دژى توركيا، ئه‌مه‌ش وايكردوه له گۆنگرێس زۆر بڕیاری لە دژى توركيا بدرێت.
له‌نێوان توركيا و يۆنان و كۆمارى قوبرس ئه‌و گرژييانه‌ى له ده‌رياى ئيجه و ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌راست دروست بووه، له شه‌رى كه‌ره‌باخ له‌نێوان ئازه‌ربايجان و ئه‌رمه‌نستان له‌و كاته‌ى توركيا هاوكاريى سه‌ربازيى ئازه‌ربايجانى كرد ئه‌مه‌ش بووه هۆكارێك تاوه‌كو له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا لێدوان و بريارى توند له دژى توركيا بدرێت.
به‌ڵام ئه‌و سياسه‌ته‌ى توركيا له پاش شه‌رى داگيركارى رووسيا بۆ سه‌ر ئۆكراينا په‌يره‌وى كرد، دابينكردنى فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وانى توركيا بۆ ئۆكراينا، هه‌وڵه‌كانى بۆ پاراستنى قه‌يرانى خۆراك و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ رێكخستنى رێكه‌وتنى گواستنه‌وه‌ى ڕێره‌وى دانه‌وێڵه ئه‌مه‌ش بووه ده‌ر‌فه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هۆى په‌ره‌پێدانى لێكتێگه‌يشتنێك له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌نقه‌ره، هه‌م له كۆنگرێس و هه‌م ئيداره‌ى بايدن.
له‌م بابه‌ته‌ش كۆتا پێشهات ئه‌وه‌بوو توركيا له بوارى فرۆشتنى پرۆسه‌ى فرۆكه‌ى (ئێف 16) به‌ده‌ستى هێنا. ئيداره‌ى بايدن سه‌ره‌ڕاى كێشه‌كان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا رايگه‌ياند، "پشتگيرى فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف16) به توركيا ده‌كه‌ين."
ئه‌م دوو سزاييه‌ى به سه‌ر توركيا سه‌پێنرا، سه‌باره‌ت به ياساى ڕێگه‌پێدانى به‌رگريى نيشتمانى ساڵى (2023) له فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف16) به توركيا مه‌رجدار كرابوو، ئه‌م ياساييه هه‌ڵگيرا له‌پاش سه‌ركوتكردنى لۆبيه‌كانى يۆنان و ئه‌رمه‌نستان.
هه‌رچه‌نده رێگرييه‌كان له لايه‌ن كۆمارييه‌كان و ديموكراته‌كان هه‌يه، كه ده‌يانه‌وێت ڕێگربن له فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف16)ه، ئه‌م فرۆشتنه ته‌نيا بۆ توركيا نا له هه‌مانكاتيش ناتۆ به بيانووى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م فرۆكه‌يه باشوورى خۆشى ده‌پارێزێت و په‌سه‌ندى بكات، ئه‌مه‌ش له‌نێوان چاوه‌روانييه‌كانى ئه‌نقه‌ره‌دايه، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌ى په‌سه‌ندكردنه تاكو ئێستا دیار نییە ئايا له ناو كۆنگرسدا، ياخود تا كۆتايى مانگى كانوونى دووه‌م ده‌بێت، يان له‌كۆنگرێسی نوێ‌دا كه له سێى كانوونى دووه‌مى ساڵی داهاتوو په‌سه‌ند ده‌كرێن.
له چاوپێكه‌وتنێكدا ئيبراهيم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ئه‌مه‌ى پشتراستكرده‌وه كه ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت له مانگى كانوونى دووه‌م به‌زووترين كات ئه‌م پرۆسه‌يه په‌سه‌ند بكرێت. له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن كاره ته‌كنيكييه‌كان به‌رده‌وامه و به هۆى ساڵنامه‌ى كۆنگرێس له‌وانه‌يه ئه‌م ده‌نگدانه بۆ ساڵى ساڵی داهاتوو دوابكه‌وێت.
سه‌رۆكى نوێى كۆنگرێس وسه‌رۆكى ليژنه نوێكان
كۆمارييه‌كان له هه‌ڵبژاردنى ناوه‌راستى خولدا زۆرينه‌ى ده‌نگيان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش خاڵێكى گرينگه چونكه گۆرانكارى له پۆسته گرينگه‌كان ڕووده‌دات، به‌تايبه‌تيش سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌نقه‌ره چاوه‌روانيه‌كى ئه‌رێنيه كه پێده‌چێت له شوێنى نانسى پيلۆسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كيڤين مه‌ككارتى كۆماريخواز بچێته شوێنى.
ئه‌ندامێكى كۆنگرێس له ويلايه‌تى كاليفۆرنيا ناوى پێلوسى بوو، له‌و كاته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد به‌هۆى دووركه‌وتنه‌وه له توركيا ئه‌مه‌ش بووه هۆى دروستكردنى ناره‌زايى له ئه‌نقه‌ره.
مه‌ككارتى ئه‌و كاته له‌نێو كۆنگرێسى ئه‌مريكا بوو دژايه‌تى توركياى ده‌كرد، چونكه توركيا ئۆپه‌راسيۆنى له سنورى سووريا ئه‌نجامدا هه‌روه‌ها كڕينى سيسته‌مى مووشەكی به‌رگرى ئاسمانى (ئێس 400) له رووسيا كڕی.
لەلایەكی ترەوە سه‌رۆكى ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ليژنه‌ى خزمه‌تگوزارى سه‌ربازى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رن گۆرانكارييان تێدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌ندامانى كۆنگرێسى كۆمارييه‌كان مايكل مه‌ككۆل و جيم ڕێش جێگه‌ى بۆب مێنێندێز ده‌گرێته‌وه كه سه‌رۆكى ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌يه و به دژه توركيا ناسراوه.
به‌ڵام هه‌ردوو كۆماریخوازه‌كان به‌توندى دژى ئه‌گه‌رى ئۆپه‌راسيۆنى توركيا بۆ سه‌ر سووريا وه‌ستابوونه‌وه و له به‌ياننامه‌يه‌كدا له مانگى حوزه‌يرانى ئه‌مساڵ له‌لايه‌ن ئه‌ندامانى كۆنگرێسه ديموكراته‌كانه‌وه واژۆكرابوو، هه‌روه‌ها له‌ساڵى رابردوو ئه‌ندامانى كۆنگرێس ده‌رباره‌ى مافه‌كانى مرۆڤ بە پێویستیان دەزانی گوشاری زیاتر بخرێته سه‌ر توركيا.
له‌م بارودۆخه‌دا به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌نێوان كۆمارييه‌كان و ديموكراته‌كان له كۆنگرێس گۆرانكارى له ژماره‌يى و كارايى هه‌يه، به‌ڵام ئه‌و كاردانه‌وه‌يه‌ى كه دەبێت به‌هه‌نگاوه توركيا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و ئيجه و به‌تايبه‌تيش له‌سه‌ره‌تا سووريا هه‌نگاوه تاكلایەنەكانی ناگۆرێت.
سەرچاوە: BBC News Türkçe
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment