ئەمەريكا مەرجى پێدانى فڕۆكەى (ئێف 16)ى لەسەر توركيا هەڵگرت تورکیە

نوچەنێت

ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئەمەريكا بريارى دا هه‌ردوو مەرج له‌سه‌ر توركيا هەڵبگرێت، كه‌ رێگربوون لە فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16) به ‌توركيا. 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (12/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (حوريه‌ت) بڵاويكردۆته‌وه‌، كۆنگرێسىى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياندووه‌، " فرۆكه‌ (ئێف 16) ياخود مۆدێله‌كانى  بە توركيا دەفرۆشێت، كە پێشتر مەرجى ئەوەى دانابوو نابێت ئەم فڕۆكانە لە بەزاندنى سنوورەكانى يۆنان بەكار بێن. 

سەرچاوە ئاگادارەكان ئاشكريان كردووە، هەڵوەشاندنەوەى مەرجەكانى فڕۆشتنى فڕۆكەى (ئێف 16) لە رەشنووسى ئەنجوومەنى پيران بۆ ياساى سەرپشكردنى بەرگرى نيشتيمانى  (NDAA) بۆ ساڵى داهاتوو هاتووە.  

بەگوێرەى پەيامنێرى ماڵپەڕى ئەنادۆڵ، ئەنجوومەنى پيرانى ئەمەريكا دوێنێ سێشەممە لە دانيشتنى دياركردنى رەشنووسى كۆتايى بۆ پڕۆژە ياساى سەرپشكردنى ئەنجوومەنى نيشتيمانى كە بوودجەى بەرگرى نيشتيمانى ساڵى داهاتوو لەخۆ دەگرێت.

ئەو ئەنجوومەنە نزيكەى (900) پاشكۆى پێشنياركراوە گفتوگۆ دەكات، ئەوەش لە پێناو زيادكردنە بۆ ئەو ياسايە.

سەرچاوەكان ئاشكرايان كردووە، سيناتۆرى ئەمەريكى هەردوو پاشكۆى بۆب ميننديز و  ماريلاند كريس ڤان هۆڵنى رەتكردۆتەوە، كە داوايان كردبوو بە مەرج فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا بدەن.

بڕيارە لەدواى تەواوكردنى ئەو پڕۆژە ياسايە رەوانەى كۆنگرێس بكرێت، پاشان رەوانەى نووسينگەى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا دەكرێت، بۆ ئەوەى رەزامەندى لەسەر بدات.

لە ماوەى رابردوو توركيا هەوڵە ديپلۆماسيەكانى لە واشنتن خستەگەڕ، ئەوەش رۆڵى گەورەى لە گۆڕانكارى ئەنجوومەنى پيرانى ئەمەريكا هەبوو. 

پێشتر بۆب مينينديز، بەڵێنى دابوو داوايان كردبوو پێويستە فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف 16) بەو مەرجە بە توركيا بدرێت، لە پێشێلكارى ئاسمانى يۆنان بەكارى نەهێنێت، ڤان هۆڵنيش داواى كردبوو، دەبێت مەرجى ئەوە لەسەر توركيا دابندرت ئەو فڕۆكانە دژ بە يەپەگە بەگارنەهێنێت و توركيا رازى بێت بە وەرگرتنى سويد و فينلەندا لە ناتۆ.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە یەكەم كۆبوونەوەی سەرۆكی هەردوو وڵات ئەردۆغان داوای كرد ئەمەریكا (40) فڕۆكەی (ئێف 16) بە وڵاتەكەی بفرۆشێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین