بەرپرسێکى کۆمیسیۆنى باڵاى عێراق کاتى ئەژمارکردنى دەنگى تایبەت ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسی هۆبەی کاروباری پارتە سیاسییەکان و پاڵێوراوان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق- لقی هەولێر  ڕایدەگەیێنیت، هەر ئەمڕۆ دەست بە ژماردنى دەنگەکان دەکرێت، کاتژمێر شەشى ئێوارەش ئامێرەکانى دەنگدان لە کار دەکەون.

ئەمڕۆ هەینى هەشتى تشرینى یەکەمى (2021)، فەرهاد ئەسعەد، بەرپرسی هۆبەی کاروباری پارتە سیاسییەکان و پاڵێوراوان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق- لقی هەولێر بە رووداوى ڕاگەیاند، دواى تەواوبوونى پرۆسەى دەنگدان، ڕاستەوخۆ دەست بە ئەژمارکردنى دەنگە تایبەتەکان دەکرێت، بە ئامادەبوونى چاودێرانى حیزبە سیاسییەکان.

هەروەها کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشکراى دەکات، کاتژمێژ (6)ى ئێوارەى ئەمڕۆ ئامێرەکانى دەنگدان بە شێوەى ئۆتۆماتیکى لە کاردەکەن.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەمڕۆ بەیانى کاتژمێر (7) بەیانى پرۆسەى دەنگدانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان و عێراق دەستیپێکرد، کە تێیدا زیاتر لە (331) هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان مافى دەنگدانیان هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین