سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هیوادارم دەنگدانى گشتیش سەرکەوتووانە بەڕێوەبچێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا لە تویتەر خۆشحاڵى خۆى دەردەبڕێ بەرامبەر بە تەواوبوونى پرۆسەى دەنگدانى تایبەت و بە "سەرکەوتوانە" ناوى دەبات.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى هەشتى تشرینى یەکەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە لەسەر تەواو بوونى پرۆسەى دەنگدانى تایبەت بۆ بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت، "خۆشحاڵم ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایى هات."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە توویتەکەدا نووسیوویەتى، "سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ به‌شداریى فراوانى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خوشك و برایانى ئاواره‌. هیوادارم ده‌نگدانى گشتیش سه‌ركه‌وتووانه‌ و بێکێشە به‌ڕێوه‌ بچێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین