كه‌سێكى نزیك له‌ كازمى ده‌كرێته‌ سه‌رۆك ده‌زگاى هه‌واڵگریى عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ میدیاكانى عێراق ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌، فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بكرێته‌ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نۆى تشرینى یه‌كه‌م، چه‌ند میدیایه‌كى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف راسپێردراوه‌ بۆئه‌وه‌ى ببێته‌ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق كه‌ پێشتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى بوو.

ئه‌بورغیف یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رمانده‌ ئه‌منییانه‌ كه‌ زۆر له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق نزیكه‌. له‌ هاوینى ساڵى رابردوو كرایه‌ سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌ى كه‌ له‌ لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێكهێنرابوو.

ئه‌و پیاوه‌ به‌ یه‌كێك له‌و فه‌رمانده‌ ئه‌منیانه‌ داده‌نرێت كه‌ مشتومڕێكى زۆرى له‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌ پشت و په‌ناى كازمى وه‌سف ده‌كرێت. وێراى بوونى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ كه‌چى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئه‌مڕۆ بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى زانیارییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین