گرانبوونى نرخى به‌نزین كاتییه‌
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه‌ وسامانه‌ سروشتییه‌كان رایگه‌یاند ، به‌دواداچوونیان بۆ كێشه‌ى گرانبوونى نرخى به‌نزین كردووه‌، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كێشه‌كه‌ كاتییه‌.

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جیهاد حوسێن ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باسى له‌ هۆكارى گرانبوونى نرخى به‌نزین كرد و گوتى، "وەك لیژنەی سامانە سروشتیەکان بەدوا داچوونمان بۆ کردووە،  ماوەییەکە هەناردەکردنی بەنزینی دەرەوە بۆ ناو هەرێم وەستێنراوە، بە تایبەت سنوورەکانی هەناردەکردنی بەنزین لە رێگای پارێزگای سلێمانی. بەهۆی زۆری و پڕبوونی خەزانەکانی ناوخۆی حکومەت ئەگەر رێگری نەکرابووایه‌ دەبووە هۆی ئەوەی روودانی سووتان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ كاتییه‌ و هۆكاره‌كه‌یشى كه‌مبوونى به‌نزین نییه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا گوتى، "بەنزینخانەکان ئەم هەلەیان قۆزتۆته‌وە، تاکو قازانجی زیاتر بەدەست بێنن، ئێمەش وەك لیژنە لەگەڵ بەرێوبەرایەتییەکانی کانزای پارێزگاکان بەدوادواچوون دەکەین تاکو کەس قۆرخكاریى نه‌كات".

له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ئه‌ركى حكومه‌ته‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بكات و رێگه‌ نه‌دات به‌نزینخانه‌كان به‌ خواستى خۆیان یارى به‌ نرخه‌كان بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین