مالیكى ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو چه‌قى ململانێیه‌كان
نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى دوایین ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ده‌وڵه‌تى یاسا كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، سه‌رووى 40 كورسى به‌ده‌ست هێناوه، به‌مه‌یش دواى ره‌وتى سه‌در دێت كه موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، سه‌رووى 70 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه.
نوورى مالیكى له ساڵى 1950 له دایكبووه و ژیانى سیاسى خۆى له‌ناو حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى كه كۆنترین حزبى سیاسى شیعه‌یه له عێراق به‌سه‌ر بردووه. مالیكى له ساڵى 2006 بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و دواتر له ساڵى 2010 بۆ جارى دووه‌م بوو به سه‌رۆك وه‌زیران. دواتر بوو به جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو. نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌كات و له خولى رابردوو په‌رله‌مانتار بوو، به‌ڵام تا خوله‌كه‌یش ته‌واو بوو نه‌چووه په‌رله‌مانه‌وه.
نوورى مالیكى له چه‌ندان دۆسیه‌ى گه‌وره‌ى تۆمه‌تبار ده‌كرێت له‌وانه دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ به ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش و دووه‌میش دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵییه چونكه له‌سه‌رده‌مى ئه‌و عێراق چووه ریزبه‌ندى یه‌كه‌مى گه‌نده‌ڵى له جیهاندا.
ره‌وتى سه‌در داواى له مالیكى ده‌كرد خانه‌نشین بێت
كه‌چى ئێستا ركابه‌ریه‌تى
ئێستا مالیكى سه‌رۆكى دووه‌م براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراقه، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت مانگى رابردوو بوو، كاتێك مالیكى پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى له پروپاگه‌نده‌ى سیاسى خه‌رج ده‌كرد و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد جارێكى تر خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید ده‌كاته‌وه، سه‌ركرده‌كانى ره‌وتى سه‌در گاڵته‌یان پێده‌كرد.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" له 10ى مانگى رابردوو واته مانگێكى ته‌واو به‌ر له هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرین راپۆرتێكى له‌سه‌ر ململانێى ره‌وتى سه‌در و مالیكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كردووه سه‌ركرده‌كانى ره‌وتى سه‌در توانج له مالیكى ده‌ده‌ن، له‌وانه عیسام حوسێن سه‌ركرده له ره‌وته‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌ستێره‌ى مالیكى داڕژاوه و پێویسته خانه‌نشین بێت".
دواى مانگێك له‌و توانجانه، ئێستا ره‌وتى سه‌در داكۆكى له خۆى ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ى و ده‌ڵێ، "بۆ سیناریۆى 2010 ناگه‌ڕێینه‌وه" مه‌به‌ستى ئه‌و كاته‌یه كه نوورى مالیكى 89 كورسى هێنا بوو، ئه‌یاد عه‌لاوى كه سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى عێراقییه‌ى ده‌كرد 91 كورسى هێنا بوو، كه‌چى نوورى مالیكى توانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌ده‌ست بهێنێ.
واته ره‌وتى سه‌در ئێستا دان به‌وه ده‌نێ كه ركابه‌ره‌كه‌یان مالیكیه و پێشبینى ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن جارێكى تر كێشه له‌سه‌ر چه‌مكى "گه‌وره‌ترین فراكسیون" دروست بێت كه ئه‌ركى پێكهێنانى حكومه‌ت له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
عیسام حوسێن كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر گوتبووى، "باشتره مالیكى خانه‌نشین بێت" ئێستا هه‌ستى به مه‌ترسى ده‌وڵه‌تى یاسا كردووه و له لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ئه‌مڕۆ 13ى تشرینى یه‌كه‌م ده‌ڵێ، "هه‌ندێك لایه‌ن كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن پێكبهێنن، تا رووبه‌ڕووى ره‌وتى سه‌در ببنه‌وه، ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ سه‌ر ره‌وته‌كه كه زۆرینه‌ى په‌رله‌مانه تا ملكه‌چى پرۆژه‌كه بێت كه هاوشێوه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه له ساڵى 2010 حكومه‌تى له‌سه‌ر پێكهێنرا".
محه‌مه‌د سه‌یهود سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تى یاسا به راشكاوى باس له‌وه ده‌كات گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ئه‌وه‌یه كه له دانیشتنى یه‌كه‌م له هاوپه‌یمانێتى دروست ده‌بێت. واته ده‌رده‌كه‌وێت ده‌وڵه‌تى یاسا چاوى له پێكهێنانى حكومه‌ت بڕیوه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌رى هه‌یه جارێكى تر كێشه "گه‌وره‌ترین فراكسیۆن" دروست بێت، كه پێشتریش له پێكهێنانى حكومه‌ته‌كانى تر هه‌بووه. ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى كه له ده‌ستوورى عێراق هه‌یه كه ئه‌و ده‌ستووره له ساڵى 2005 په‌سه‌ند كراوه.
له ماده‌ى 76ى ده‌ستوورى عێراق هاتووه، "سه‌رۆك كۆمار كاندیدى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن به ژماره راده‌سپێرێ بۆ پێكهێنانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ئه‌مه‌یش له‌ماوه‌ى 15 رۆژ له رۆژى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار".
مالیكى ده‌یه‌وێ هه‌لێك وه‌ربگرێت
سیناریۆى 2010 دووباره بكاته‌وه
لێره‌وه كێشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه دوو لێكدانه‌وه‌ى جیاوازى بۆ ده‌كرێت، یه‌كه‌میان ده‌ڵێت ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یه كه زۆرترین كورسى له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست ده‌هێنێ، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌یه‌كى تر ده‌ڵێ، ئه‌وه‌یانه كه له دواى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان دروست ده‌بێت.
له مانگى ئادارى ساڵى 2010 دادگاى فیدڕاڵى به‌م شێوه‌یه لێكدانه‌وه‌ى بۆ ئه‌م ماده‌یه كردووه، گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ئه‌وه‌یانه كه زۆرترین كورسى له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن به ده‌ست ده‌هێنێ، یانیش له‌دواى دانیشتنى په‌رله‌مان دروست ده‌بێت. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت دادگاى فیدڕاڵى جیاوازى له‌نێوانیان نه‌كردووه ته‌نیا به ژماره‌ى كورسییه‌كان نه‌بێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ى سه‌ره‌وه بێت، ئه‌وا هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌توانێ له دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان هاوپه‌یمانى دروست بكات و كاندید پێشكه‌شى سه‌رۆك كۆمار بكات، به‌ڵام تارق حه‌ره‌ب شاره‌زا له یاسا و ده‌ستوور بۆ ماڵپه‌ڕى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات ئه‌مجاره به‌گوێره‌ى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن ژماره نۆ 2020 له ماده‌ى 45 رێگرى له پێكهێنانى هاوپه‌یمانى كراوه ته‌نیا دواى پێكهێنانى حكومه‌ت نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت ئه‌وا مافى پێكهێنانى حكومه‌ت بۆ ره‌وتى سه‌در ده‌بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment