ئاژانسی وزەی ئەمریکا: ئاستی بەرهەمهێنانی گازی شلی ئەمریکا زیاد دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

لەو کاتەی بازارەکانی ئەورووپا بە دەست قەیرانی نەبوون و کورتهێنانی گازی سروشتی دەناڵێنن بە هۆی زیادبوونی خواستی بەکاربەر، پێشبینی دەکڕێت ئاستی خواستی هاووڵاتییانی ئەمریکا بۆ گازی شلی ئەمریکی تا کۆتای ساڵ دابببەزێت و لەبەرامبەردا ئاستی بەرهەمهێنان زیاتر بکات

ئاژانسی وزەی ئەمریکا کە سەر بە حکوومەتی ئەمریکایە، لە دواین ڕاپۆرتیدا ئاشکرای دەکات، تا کۆتای ساڵی 2021 ئاستی بەرهەمهێنانی گازی شلی ئەمریکا زیاد دەکات، دوای ئەوەی بەهۆی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا ئاستی بەرهەمهێنان دابەزیبوو.

بەڵام لە بەرامبەردا ئاستی خواست یان بەکاربردن لە هەمان ماوەدا کەمتر دەبێتەوە بەراورد بە جارەگی سێیەمی ساڵی 2021.

لە راپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی ئەمریکادا هاتووە، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی شلی ئەمریکا بۆ 92.55 ملیار پێ سیجا بەرزدەبیتەوە، بەلام ئەو رێژەیە لە سالی 2022 زیاتر دەکات دەگات بە 96.41 ملیار پی سێجا. ئەم هەڵكشانەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی ئەمریکا لە مێژووی ئەو وڵاتە بەرزترین ئاستە، بە تایبەت دوای ئەوەی بە هۆی پەتای کۆرۆناوە، ئاستی ئەو وزەیە لە 91.49 ملیار پێ سێجا مایەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین