قەتەر وەک سێیەم دەوڵەمەندترین وڵاتی گاز مایەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی تایبەت بە وڵاتانی خاوەن زۆرترین یەدەگی گازی سروشتی، وڵاتی قەتەر دوای رووسیا و ئێران لە ساڵی 2021 لە ڕێزبەندی سێیەم دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان بۆ گازی سروشتی بە یەدەگی 24.7 ترلیۆن پێ سێجا مایەوە.

کۆمپانیای BPــی بەریتانی لە 70ــەمین چاپی ڕاپۆرتی فەرمیدا بۆ ساڵی 2021، دواین زانیارییەکانی لەبارەی دەوڵەمەندترین وڵاتانی خاوەن گازی سروشتی ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە بەریتانیەکە، یەدەگی گازی سروشتی لەسەر ئاستی جیهان 188.1 ترلیۆن پێ سێجایە و بەراورد بە ساڵی 2019 ، یەدەگی گازی سروشتی لە جیهاندا بە رێژەی ٪1.2 دابەزیووە.

 ڕووسیا ئەمساڵیش توانی پاراستن لە پێگەی خۆی وەک دەوڵەمەندترین وڵات بە گازی سروشتی بکات و مۆسکۆ خاوەنداریەتی 37.4 ترلیۆن پێ سێجای گاز دەکات. بەدویدا  ئێران لە پلەی دووەمدایە و خاوەن 32.1 ترلیۆن پێ سیجای یەدەگی گازە لە سەر ئاستی جیهان.

وڵاتی قەتەر لە ڕیزبەندی سێیەمین وڵاتی دەوڵەمەند بە گازی سروشتی بە بەیەدەگی 24.7 ترلیۆن پێ سێجای گازی سروشتی مایەوە.

یەدەگی گازی سروشتی حەوت وڵاتە سەرەکییەکانی تر لەسەر ئاستی جیهان، بەرێزبەندی خوارەوە دێت:

  • تورکمەنستان 13.6 ترلیۆن پێ سێجا
  • ئەمەریکا     12.6  ترلیۆن پێ سێجا
  • چین          8.4    ترلیۆن پێ سێجا
  • ڤەنزوێلا      6.3    ترلیۆن پێ سێجا
  • سعوودیە     6     ترلیۆن پێ سێجا
  • ئیماڕات      5.9   ترلیۆن پێ سێجا
  • نێجیریا        5.5    ترلیۆن پێ سێجا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین