وەزیری وزەی ئیمارات هۆشداریەک لەبارەی بازارەکانی نەوت دەدات ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزیری وزەی ئیمارات لە ئەگەری زیاد نەکردنی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر، هۆشداری دەدات و پێیواییە لە داهاتوودا بازارەکانی نەوت هاوشێوەی بازارەکانی گازی سروشتی توشی کورتهێنان و قەیران دەبێت و نرخەکانی نەوت بە ئاستێکی چاوەروانەکراو بەرزدەکەنەوە.

سوهەیل مەزروعی وەزیری وزەی ئیمارات، لە میانەی بەشداریکردنی لە هەفتەی وزەی ڕووسیا بۆ ساڵی 2021 لە مۆسکۆ، هۆشداریەکی تری لەبارەی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکانی نەوتی بۆ جیهان ئاشکرا کرد.

مەزروعی وتی" ئەگەر میکانزمی کارکردن بۆ پرۆژەکان وەبەرهێنانی نەوتی زیاتر بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا بازارەکانی نەوت هاوشێوەی بازارەکانی گازی سروشتی توشی کورتهێنان دەبن و نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە"

هەروەها وتیشی “ بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی سروشتی بوونە هۆی مایەپووچ بوونی چەندان کۆمپانیای ئەورووپی و بۆ بازارەکانی نەوتیش ئەمە ئەگەرێکی کرایەوە، بۆیە پێویستمان بە پڕۆژەی وەبەرهێنانی زیاترە لە بواری نەوتدا".

سەبارەت بە بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس و تێڕوانیینەکانی وڵاتی ئیمارات، وەزیری وزەی ئیمارات ڕایگەیاند" ئیمارات توانای بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتری هەیەوە و خاوەن ئاستی زیادەی بەرهەمهێنانە لە نەوت، بەڵام نامانەوێت دژی بڕیارەکانی ئەندامان هەنگاو بنێن"

مەزروعی جەختی لەوەیش کردەوە، زیادبوونی بەرچاوی خواستی بەکاربەر بۆ گازی سروشتی، فاکتەرێکی سەرەکییە لە زیاد نەکردنی ئاستی بەرهمهێنانی نەوت و دروستکردنی ناهاوسەنگی لە هاوكێشەکانی خواست و خستنەروو".

کۆربەندی هەفتەی وزەی ڕووسیا بۆ ساڵی 2021 لە مۆسکۆ لە ڕۆژانی 13 بۆ 15ــی ئۆکتۆبەر بەڕیوەدەجێت و تیایدا چەندین سەرکردە و کەسانی تایبەت بە بواری وزە لە کۆربەندەکە ئامادە دەبن و هاوکات هەریەکە لە کۆمپانیاییە جیهانیەکانی BP و Total و ExxonMobil , DaimlerAG ,  MercedesBenz ئامادەن لە کۆربەندەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین