سعوودیە پێشنیازێک بۆ چارەسەکردنی قەیرانی گازی سروستی ئاشکرا دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

شازادە عەبدولعەزیزی کوری شا سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە لە میانەی بەشداریکردنی پانێلی تایبەت لە هەفتەی وزەی ڕووسیا بۆ ساڵی 2021 لە مۆسکۆ وتی" لە ئێستدا نرخەکانی نەوت بەڕێژەی ٪ 29 و نرخی گازی سروشتی بە رێژەی ٪500، گازی شلکراوەی سروشتی (natural gas liquids) بە ریژەی ٪200 و نرخی خەڵووز بە رێژەی ٪300 بەرزبوونەتەوە، بۆیە پێویستە ڕێکخراوێک هەبێت ئەم قەیرانە کۆنترۆل بکات و سەقامگیری بۆ بازارەکانی وزە بگەڕێنیتەوە".

شازادە عەبدولعەزیزی کوری شا سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە لە میانەی بەشداریکردنی پانێلی تایبەت لە هەفتەی وزەی ڕووسیا بۆ ساڵی 2021 لە مۆسکۆ،پێشنیازێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی گازی سروستی لە بازارەکانی وزەدا خستەروو.

شازادە عەبدولعەزیز لە بارەی پێشنیازەکە وتی" بازارەکانی گازی سروشتی و چەندین بازاڕی کاڵای تر ، پێویستیان بە ڕێکخراوێک و ئەزموونێكی هاوشیوەی ئۆپێک پلەسە بۆ کۆنترۆلکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و هاوسەنگکردنی بازارەکانی نرخ"

هاوکات وتیشی" کەمی گازی عەمبارکراو لە کۆگاکان، کورتهێنان لە پرۆژەکانی وەبەرهێنانی گازی سروشتی، ناهەماهەنگی نێوان  کریار و فرۆشیاری گازی سروشتی، زیان لە داهاتووی بازارەکانی گاز دەدەن و قەیرانەکە قوڵتر دەکەنەوە"

شازادە عەبدولعەزیز ئەوەیشی زیاد کرد" گرێبەسەت و بازاری خێرا، نابنە هۆی بونیاتنانی بازارێکی سەقامگیر بۆ گازی سروشتی، بەڵکو بازاری گازی سروشتی پێویستی بە میکانزمێکی ڕێکخراو و پلان بۆ دارێژراو هەیە"

سەبارەت بە قەیرانی نرخەکانی وزە و هەڵکشانی نرخەکانیان، وەزیری وزەی سعوودیە رایگەیاند" ئەوەی لە ئێستادا روودەدات، بەرزبوونەوەی پلەبەندی و زنجیرەیەیی بازارەکانی وزەیە"

هەروەها وتی" لە ئێستدا نرخەکانی نەوت بەڕێژەی ٪ 29 و نرخی گازی سروشتی بە رێژەی ٪500، گازی شلکراوەی سروشتی (natural gas liquids) بە ریژەی ٪200 و نرخی خەڵووز بە رێژەی ٪300 بەرزبوونەتەوە، بۆیە پێویستە ڕێکخراوێک هەبێت ئەم قەیرانە کۆنترۆل بکات و سەقامگیری بۆ بازارەکانی وزە بگەڕێنیتەوە".

لەبارەی گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی و هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە، شازادە عەبدولعەزیز وتی"پێویستە بە شێوەیەکی ئاقڵانە، بڕیار  بۆ گەیستن بەو ئامانجە بدەین"

لە کۆتا قسەکانی لە پانێلەکدا، شازادە عەبدولعەزیزی کوری شا سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە، تیشکی خستە سەر گرنگی بڕیارەکانی دواین کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس و دووپاتیکردەوە، کە زیاد نەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، ڕێگری کردەوە لە زیادبوونی زێدە بەرهەمهێنانی نەوت و تێکدانی هاوکێشەی خواست و خستنەڕوو.

شازادە عەبدولعەزیز ئەوەیشی زیاد کرد" گرنگە ئێمە بزانین و دڵنیا بین لە زیاد نەکردنی نەوتی زێدە لە بازارەکانی نەوت، بە تایبەت لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا، بۆیە پێویست دەکات تا ناوەراستەکانی ساڵی 2022 بە شێوەیەکی ڕێک وپێک و خاڵبەندی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەین.

کۆربەندی هەفتەی وزەی ڕووسیا بۆ ساڵی 2021 لە مۆسکۆ لە ڕۆژانی 13 بۆ 15ــی ئۆکتۆبەر بەڕیوەدەجێت و تیایدا چەندین سەرکردە و کەسانی تایبەت بە بواری وزە لە کۆربەندەکە ئامادە دەبن و هاوکات هەریەکە لە کۆمپانیاییە جیهانیەکانی BP و Total و ExxonMobil , DaimlerAG ,  MercedesBenz ئامادەن لە کۆربەندەکەدا.

دوای تەواوبوونی پانێلی وەزیری وزەی سعوودیە، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا و شازادە عەبدولعەزیز ئەنجامدرا. ئامانجی سەرەکی کۆبونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لە بارەی وزەی هایدرۆجینی و وزەی ئەتۆمی، جگە لەوەی پێکەوە کارکردنی رووسیا و سعوودیە بۆ خۆ ئامادەکردنی هەردوو وڵات بۆ گڕێدانی کۆربەندی تایبەت بە وزە لە ئۆکتۆبەری 2022ــی پێترسبۆرگی ڕووسیا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین