ره‌وتى سه‌در: له‌ ماوه‌یه‌كى پێوانه‌یى حكومه‌ت پێكده‌هێنین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نه‌سار روبه‌یعى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر به‌ شێوه‌یه‌كى باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌شڵێ، "له‌ ماوه‌یه‌كى پێوانه‌یى حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" نه‌سار روبه‌یعى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سیاسى ره‌وتى سه‌در كه‌ له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ره‌وته‌كه‌ ده‌كرێت، له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌ به‌ڕێوه‌چوونى دانوستاندنه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "دانوستاندن به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسووده‌ و زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لێكتێگه‌یشتنى زۆر هه‌یه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كى پێوانه‌یى حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت".

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى روبه‌یعى باس له‌وه‌ ده‌كات، به‌ر له‌ هه‌ڵبژادن زۆرینه‌ى حزبه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى ده‌كرد، كه‌چى ئێستا داواى "حكومه‌تى ته‌وافوقى" ده‌كه‌ن.

ره‌وتى سه‌در یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه‌ كه‌ له‌ 10ى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، نه‌سار روبه‌یعى یه‌كێكه‌ له‌ كاندیده‌كانى سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین