بەریتانیا مایەپوچبوونی 16 کۆمپانیای ڕاگەیاند ئابووری جیهان

نوچەنێت

هەڵکشانی نرخی گاز و کارەبا بە رێژەی ٪250 بووە هۆی مایەپووچبوونی 16 کۆمپانیای تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا و گاز لە بەریتانیا، و پێشبینی دەکرێت بە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان، کاریگەری نەرێنی بۆسەر داهاتووی کۆمپانیاکان دروست ببێت

بەرزبوونەوە بەردەوامەکانی نرخی وزە و گازی سروشتی، لێکەوتەی نەرێنی بۆ ولاتان خوڵقاندووە، بە تایبەت لە کۆمپانیایەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و گاز.

بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە  بەرزبوونەوەی نرخی گاز و کارەبا بە ڕێژەی ٪250، مایەپووچبوونی 16 کۆمپانیای لێکەوتەوە.

کۆمپانیای Goto Energy، دواین کۆمپانیایە کە تا ئێستا مایەپووچبوونی خۆی راگەیاندووە. ئەو کۆمپانیایە بەریتانیە خاوەن زیاتر لە 22 هەزار کارمەندە، بەڵام زیانەکانی بەرزبوونەوەی نرخی وزە بووە هۆی داخستنی کاری کۆمپانیایەکە و بێ کار بوونی کارمەندەکانی.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی وزە و گاز و کارەبا لە وڵاتی بەریتانیا، چەندین فاکتەری هەیە، جگە لە فاکتەرە دەرەکییەکان و هەڵكشانی نرخی نەوت و گاز لە بازارەکانی جیهانی، فاکتەرە ناوخۆییەکانیش کاریگەریان هەبووە، بە تایبەت لە چاوەروانی زستانێکی سارد لەو وڵاتە.

کەمبوونەوەی ئاستی وزەی عەمبارکراو لە کۆگاکانی بەریتانیا بە هۆی بەکاربردنی و هەروەها زیادبوونی خواستی ناوخۆیی بە ریژەیەکی بەرچاو، لەکارکەوتنی وێستەگانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی باوە، دیارترین فاکتەرن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی گاز و کارەبا لە بەریتانیا. هەروەها زیادبوونی خواستی بازارەکانی ئاسیا بۆ گاز و کارەبا، بووە هۆی بێ بەش بوونی بەریتانیا لە هاوردەکردنی وزەی پێویست بۆ بازارەکانی و پێشبینی دەکرێت  تا 2030 ئاستی خواست بۆ سەر گاز و کارەبا لە هەڵكشانی بەردەوامدا بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین