مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى پارتى ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بۆ كۆچى دوایى رۆژ نوورى شاوه‌یس ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى پارتى ده‌كات و كۆچكردوو به‌ سیاسته‌مه‌دارێكى به‌ ئه‌زموون وه‌سف ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌رێز/ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بابه‌ت/ پرسه‌نامه‌

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز  (د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی – یمان پێگه‌یشت.
د. نوری ڕۆژ شاوه‌یس تێكۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ئه‌زموون بوو، به‌شی زۆری ته‌مه‌نی له‌ خه‌بات و تێكۆشان و خزمه‌تكردن له‌ بواری سیاسی ‌و راپه‌راندنی ئه‌ركی حكومه‌ت دا به‌سه‌ربرد. به‌داخه‌وه‌ین بۆ له‌ده‌ستدانی.
  پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز و ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی (نوری شاوه‌یس) ده‌كه‌ین. خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین.  له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواكارین دواناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه راجعون

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
15/2/2021

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین