پلاسخارت له‌باره‌ى عێراق ئاگاداریى به‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ئاشكراى كردووه‌، سبه‌ى سێشه‌م جینین پلاسخارت نێرده‌ى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ بارودۆخى عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق "یۆنامى" له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، جینین پلاسخارت له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش له‌ دوایین گۆڕانكارییه‌كانى عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

پێشتر چه‌ندان جارى تر پلاسخارت وتارى له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌ش كردووه‌ و باسى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى كردووه‌ كه‌ له‌ عێراق هه‌ن.

دوێنێ یه‌كشه‌م جنین پلاسخارت له‌ هه‌ولێر بوو له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌  مه‌سعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رپرسانه‌ باسى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتى دانوستاندنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین