توركيا لە دابینكردنی گازی ناخچڤان جێگەی ئێران دەگرێتەوە ئابووری جیهان

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها 

لە چەند رۆژی رابردوو سەرۆكی توركیا و سەرۆكی ئازەربایجان هێڵی گازی ئیگیدر ناخچڤانیان كردەوە، ئەوەش وادەكات توركیا بۆ دابینكردنی گازی ئەو هەرێمی ناخچیڤان جێگەی ئێران گرێتەوە، لە كاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی كردنەوەی ئەو پڕۆژەیە پەروێز شاهبازوڤ، وەزیری وزەی ئازەربایجان رایگەیاند، ئەو هێڵە ساڵانە توانای گواستنەوەی (750) ملیۆن مەترچوار گۆشە گازی هەیە، لە داهاتووش ئەو قەبارەیە زیاد دەكات.

سەبارەت بەو پڕۆژەیە ئیلیهام علیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان رایگەیاند، ئەو هێڵە رۆڵی لە بەهێزكردنی ئاسایشی وزە لە ناخچیڤان دەبێت و جەختیشی لەسەر فراوانكردنی هەماهەنگی هەردوو وڵات لە بواری ترانزێتی كاڵا و وزە كردەوە، لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، ساڵی رابردوو ئازەربایجان (25) ملیار مەتر گازی سرووشتی رەوانەكردووە، نیوەی ئەو بڕە بۆ (10) وڵاتی ئەوروپی بە رێگەی توركیا رەوانەكراوە، ئەوەی دیكەش بۆ بازاڕەكانی ناوخۆی توركیا و جۆرجیا بەكارهاتووە.

پاشخانی رێككەوتن ئەو ئاڵوگۆڕییە لەگەڵ ئێران

لە ساڵی (2004) ئێران و ئازەربایجان رێككەون، كە ئێران نزیكەی (400) ملیۆن مەترچوارگۆشە گازی ئازەربایجان لە ناوچەی ئەستارا وەربگرێت، لە (15%) داشكێنیت، پاشان ئەو گازە لە رێگەی ناوچەی جلفا رەوانەی هەرێمی ناخچیڤان بكات.

لەدوای جەنگی كەرەباغ لە (2020) ئاڵۆزییەكانی  ئێران و ئازارەبایجان زیادی كرد، ئەنقەرە و باكۆ لە ساڵی رابردوو بڕیاریان دا هێڵێكی نوێ بكەنەوە، جێگەی ئاراستەی كۆن لە رێگەی ئێران بگرێتەوە.

پێشتریش ئێران و ئازەربایجان لەسەر باجی (15%) ناكۆك بوون، كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئازەربایجان (سوكار) چەندین جار داوای لە ئێران كردووە ئەو بڕە داشكێنێت، بەتایبەت توركیا و جۆرجیا تەنیا لە (5%) باجی گواستنەوە (ترازێنت)ی گاز وەردەگرن، ئەوە وایكردووە سووربێت لەسەر دابەزاندنی.

توركیا گاز لە توركمانستان بە رێگەی ئێران هاوردە دەكات

لە سەرەتای ئەو مانگەوە توركیا دەستی بە هاوردەكردنی گازی ئازەربایجان كرد بە رێگەی ئێران، بڕیارە ئەمساڵ یە ك ملیار و (300) ملیۆن مەترچوار گۆشە گازی توركمانستان لە رێگەی ئێرانەوە هاوردە بكات.

لە هەمانكاتدا ساڵی داهاتوو گرێبەستی هەناردەی گازی ئێران بۆ توركیا بۆ ماوەی (25) ساڵ لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە، تاوەكوو ئێستا توركیا هیچ خواستێكی نوێكردنەوەی نییە ئەو گرێبەستە، سەرەڕای ئەوەی ئێران چەند جارێك داوای كردووە گرێبەستەكە نوێ بكەنەوە.

ئامانجە ستراتیژییەكانی هێڵی ئیگدیر ناخچیڤان

سەرەڕای ئەوەی هێڵی ئێستای ئازەربایجان لە توركیاوە بۆ ناخچیڤانە، بەڵام ئەو هێڵە درێژمەودایە لە داهاتوو ئامانجی رێڕەوی پێچەوانەشی هەیە.

لە دوو ساڵی رابردوو ئازەربایجان هێڵێكی نوێ لە باكۆوە بۆ سنوورەكانی ئەرمینیا راكێشا كە توانای گواستنەوەی هێڵی ئیگیدر ـ ناخچیڤانی زیاد كرد، لە حاڵەتی كردنەوەی رێڕەوی زەنگزور لە ئەرمینیا، ئازەربایجان دەتوانێت راستەوخۆ گاز لە كێڵەگەكانی دەریای قەزوین بۆ باكۆ بگوازێتەوە لەوێوە رەوانەی زەنگزور و ناخچیڤانی بكات، لەگەڵ دیاریكردنی پشكی زیادە بۆ ئەرمینیا و ئیگیدری توركی.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرەڕای پاڵپشتی ئازەربایجان بۆ ئەو پڕۆژە، بەگوێرەی رێككەوتنی ئاگربەستی (2020) لەگەڵ ئەرمینیا ئێران بە توندی دژی ئەو پڕۆژەیە وەستاتەوە، بە هەڕەشە بۆ سەر گواستنەوەی كاڵاكان بە خاكی خۆی دەزانێت.

ترانزێتی ئازەربایجان لە بواری كاڵا لەو ناوچەیە پێشەنگە

لە ساڵی (2023) ئازەربایجان زیاتر لە (33) ملیۆن تۆن كاڵای بیانی بە رێگەی خاكەكانی گواستۆتەوە، نیوەی بە رێڕەوی رۆژهەڵات ــ رۆژئاوا (چین ــ ئاسیای ناوەڕاست ــ قەوقاز ــ توركیا) تێپەڕیووە.

بڕیاربوو ئێران بەشێك بێت لەو رێڕەوە، بەڵام بەهۆی سزاكان و دواكەوتنی پەرەپێدانی ژێرخانی، لە هەموو رێڕەوەكانی ترانزێتی هەرێمی دوورخرایەوە.

لە ساڵی (2023) قەبارەی ترانزێت بە رێگەی ئازەربایجان، بەرانبەر نیوەی ترانزێت بوو لە بەراورد بە ئێران، باكۆ هەوڵ دەدات لەگەڵ كردنەوەی دەستبەجێی رێڕەوی زەنگزور قەبارەی ترانزێتی بە زیاد بكات، ئەوەش پێگەی وەك ناوەندی سەرەكی تێپەڕینی كاڵاكانی نێوان ئاسیا و ئەوروپا بەهێز بكات. 

سەرچاوە: ماڵپەڕی مید نیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین