دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە بە ئەلیکترۆنى دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، پرۆسەى دابەشکردنى مووچەى پێشمەرگە بە سیستەمى ئەلیکترۆنى کەوتۆتە بوارى جێبەجێکردن و مووچەکانیان بە چەک لە بانک وەردەگرن.

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى (23/تشرینى یەکەم/2021)، عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕى (PDK)ى ڕاگەیاند، بە ئەلیکترۆنیکردنى مووچەى پێشمەرگە دەستى پێکردووە و لەم مانگەوە لیواى یەکى پیادەى وەزارەتى پێشمەرگە مووچەکانیان بە چەک لە بانک وەردەگرن.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگەی دەشڵێت، سەرجەم چەکى بانکى لیواى یەکى پیادە تەواو بووە و لەمەودوا ھەموو لیواکان بەو شێوەیە مووچە وەردەگرن، ئەمەش بە قۆناغ دەکرێت.

سەبارەت بە لایەنى باشى سیستەمە نوێیەى وەزارەتى پێشمەرگە، عەمید عوسمان ئاشکراى دەکات، بندیوار نامینێت و ژمارە حیساب و پەنجەمۆر ھەیە و ئەو کەسەی چەکی بۆ دەکرێت، داتا و زانیاریی تەواوی هەیە و ڕێگرییەکی باشە بۆ ئەوانەی کە بندیوارن، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین