وزەیەکی تازە بۆ فرۆکەکان بەرهەمهێنرا ئابووری جیهان

نوچەنێت

هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە هاوکاری کۆمپانایەیەکی تەکنەلۆژیای بواری وزە. لە پێناو کەمکردنەوەی ریژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی دژی ژینگە، وزەیەکی تازە بە ناوی E -JET بەرهەمهێنا

بە سپۆنسەری و پاڵپشتی هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا، کۆمپانیای توێلفی ئەمریکی بەرهەمهێنانی وزەیەکی تازەی بۆ فرۆکەکان ئاشکرا کرد.

ئەو وزە تازەی کە بەرهەمهێنراوە بەناوی E- JET و پاكکراوە لە گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن و بە هاوکاری کۆمپانیای ئیمیرجینگ بۆ تەکەنەلۆژیای وزە کاری لەسەر کراوە، هەروەها هاوکاری ژینگە و دژی پیشبوونی ژینگەیە، بە جۆرێک لە ڕیگەی تەکنیکی کارەبایی کاری گۆڕینی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەکات.

 ئەم هەنگاوەی حکوومەتی ئەمریکا، بە یەکەم هەنگاو دادەنرێت بۆ سیاسەتی سفر کاربۆنی و جێبەجێکردنی بنەمایەکانی گۆرانی کەشوهەوا. لەهەمانکاتدا بریاروایە، حکموومەتی ئەمریکا ئەو وزەیە بۆ فرۆکە ئاساییەکان و سەربازیەکان بەکارببات.

ساڵانە ریژەی گازی دوانەئۆکسیدی بەرهەمهاتوو لە سێکتەری فرۆکەوانی بە 1.2 ملیار تۆن مەزندە دەکرێت و بە سێکتەرێکی کاریگەر داندەڕیت لە پیسبوونی ژینگە، بۆیە ئەم هەنگاوەی حکوومەتی ئەمریکا کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی گازەکانی دژی ژینگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین