عێراق: نەوت فاکتەرێکی سەرەکیە بۆ گۆرینی پیشەسازی وزە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق نەوت بە فاکتەرێکی سەرەکی گۆرانی پیشەسازی وزە دادەنێت و بریکاری وەزیری نەوت، پێیوایە پیسبوونی ژینگە بە وزەی کاربۆنی تایبەت نیە بە نەوت

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی  دووەمی چین بۆ وزە، بریکاری وەزارتی نەوتی عێراق  ئاشکرای کرد، نەوت یەکێکە لە فاکتەرە سەرەکییەکان بۆ گۆڕانی پیشەسازی وزە.

عەبدولباقی خەلەف بریکاری وەزیری نەوتی عێراق وتی" نرخی سەرجەم جۆرەکانی وزە لە بەرزبوونەوە بەردەوامە، بۆیە پێویستە هەنگاوی جدی بگرینە بەر لە پێناو پاراستنی ئاسایشی وزە و ڕێگریکردن لە قەیرانەکان"

هەروەها وتی" ئەوەی لەبارەی نەوت و کاریگەریەکانی لەسەر گۆاڕانی کەشەوهەوا باس دەکرێت، زێدەرۆیی تێدا کراوە، چونکە زاراوەی گۆرانی وزە، پێوەست نیە بە نەوت و هاوکات پیسبوونی ژینگە بە وزەی کاربۆنی تایبەت نیە بە نەوت".

خەلەف ئەوەیشی زیادکرد" بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە لەسەر پیشەسازی نەوت، هۆکار بوە لە دروستبوونی کاریگەری لەسەر گەشەی خواستی نەوت، نەک تەنیا خواستی نەوت، ئەمەیش بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی بەرچاوی بەهای نەوت لە بازارەکاندا".

ئەم وتانەی بریکاری وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدان، وەزیری نەوتی عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆربەندی سەوزی سعوودیە پابەند بوونی عێراقی بۆ بنەمایەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دووپاتکردەوە و ئاشکرای کرد" لە ڕێگەی پلانێکی ستراتیژی ، ئامانجمان گەیشتنە بە بەرهەمهێننانی وزەی پاک بە رێژەی ٪33 تا ساڵی 2030، و لە ڕێگەی بڕیاری 67ـــی ساڵی 2021 و دانانی پلانی 12000 مێگاوات کارەبا لە ریگەی وزەی هەتاوەیەوە، بەرهەمهێنانی گازی دۆستی ژینگە بەرزتر دەکەینەوە".

دووپاتیشیکردەوە، لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانمان لە گەڵ کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی و ئەکوا پاوەری سعوودی و پاوەرجینا، گرنگی زیاتر بەو بوارە دەدەین.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین