نرخی قاوە بەرزبوویەوە و گرانتر دەبێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆرۆنا و زریانە توندەکانی جیهان بە هۆی گۆرانی کەشوهەواوە، نرخەکانی قاوەی بەراورد بە 4 ساڵی رابردوو بۆ بەرزترین ئاست بەرزکردنەوە و پێشبینی دەکرێت نرخی قاوە لە بۆرسە جیهانیەکان زیاتر بەرزببنەوە.

کۆمپانیای Nestlé، کە خاوەنداریەتی کۆمپانیای بازرگانی جیهانی Nescafe دەکات، ئاشکرای کرد، نرخی قاوەی جۆری “ رۆبۆستا” بەرزدەبنەوە و لە ساڵی داهاتوودا نرخەکانیان زیاتر گران دەبن.

قاوەی رۆبۆستا کە جۆری قاوەیەکی باوە و زوو دەتوێتەوە و خواستکی جیهانی لەسەرە، بەرزبوونەوەی بەهای گرێبەستەکانی بە ڕیژەی ٪60 بووە هۆی هەلكشانی نرخی ئەو قاوەیە بە ڕێژەی ٪3 لە بۆرسە جیهانییەکان.

شارەزایانی بۆرسە جیهانیەکان، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهایەکانی قاوە، بۆ لێکەوتەکانی کۆرۆنا و گۆرانی کەشوهەوا، زریانەکانی ئەم دوایەی کێڵگە جیهانیەکان دەگyرنەوە، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی قاوە و گرانی پرسە لۆجستیکیەکان، لە هەمانکاتدا کەمبوونەوەی هاوردەکردنی قاوە لە ڤێتنام، بە هۆکارێکی سەرەکی زێدەبوونی بەهای قاوە دادەنرێت.

هەروەها پێشبینی دەکەن، بە هۆی کەمبوونەوەی بڕی قاوە لە کۆگایە جیهانیەکان، نرخی قاوە زیاتر بەرزببیتەوە.

ئەم هەلکشانەی نرخی قاوە، بەراورد بە ساڵی 2017، بەرزترین ڕێژەیە  کە تۆمارکراوە و بۆ هەر تۆنێک قاوە، بەهایەکەی بووە بە 2.195 دۆلار

خواستی زیادبوو و خستنەڕووی کەمی قاوە، نرخەکانی شەکر و کاکاوی لەگەڵ خۆیدا بەرزکردنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین